![cover image](https://wikiwandv2-19431.kxcdn.com/_next/image?url=https://upload.wikimedia.org/wikipedia/commons/thumb/d/d2/William_Hanna_1977.jpg/640px-William_Hanna_1977.jpg&w=640&q=50)
ویڵیام ھانا
From Wikipedia, the free encyclopedia
ویڵیام ھانا (بە ئینگلیزی: William Hanna) دروستکەری ئەنیمەیشنی ئەمریکی و ئەکتەری دەنگی و ھەندێکجاریش مۆسیقاژەن بووە. زیاتر بە ھاوبەشی دروستکردنی تۆم و جێری و دابینکردنی دەنگ بۆ کەسایەتییە سەرەکییەکان ناسراوە. ھاوشانی جۆزێف باربارا، ستۆدیۆی ئەنیمەیشنی ھانا-باربارایان دەستپێکرد.
![]() |
ئەم وتارە کاندید کراوە بۆ بوون بە وتارێکی ھەڵبژێردراو. دەتوانیت لەم پەڕەیە چاودێری پڕۆسەی پاڵاوتن بکەیت. ڕێکەوتی پاڵاوتن: ٢١ی تەممووزی ٢٠٢٤ |
ویڵیام ھانا | |
---|---|
![]() | |
لەدایکبوون | ١٤ی تەممووزی ١٩١٠ میڵڕۆس، مەڵبەندی نیومەکسیکۆ، ویلایەتە یەکگرتووەکان |
مەرگ | ٢٢ی ئازاری ٢٠٠١ (تەمەن ٩٠ ساڵ) |
ناوەکانی تر | بیڵ ھانا |
پیشە | دروستکەری ئەنیمەیشن مۆسیقاژەن ئەکتەری دەنگ |
چالاکبوون | ١٩٣٠-٢٠٠١ |
کارە ناودارەکان | تۆم و جێری ڕەف ئاند ڕێدی شۆو فلینتستۆنز جێتسۆنەکان یۆگی بێر شۆو هەکڵبێری هاوند شۆو |
ھاوسەر | ڤایۆلێت ڤۆگاتزکێ |
مناڵ(ەکان) | ٢ |
ھانا لە ساڵی ١٩٣٠ پەیوەندی بە ستۆدیۆی ئەنیمەیشنی ھارمان و ئیسینگ کردووە و لە پیشەکەیدا باشتر بووە لەکاتی کارکردن لەسەر کارتۆنەکانی وەک کاپتن و منداڵەکان. لە ساڵی ١٩٣٧ لەکاتی کارکردن لە کۆمپانیای مێترۆ-گۆلدوین-مایر (ئێم جی ئێم)، ھانا جۆزێف باربارای ناسی. لە ساڵی ١٩٥٧ ھاوبەشی دامەزراندنی ھانا-باربارا بوون، کە زۆر سەرکەوتوو بوو، نمایشی وەک فلینتستۆنز، ھەکڵبێری ھاوند، جێتسۆنەکان، سکووبی دوو، سەنفوورەکان، و «یۆگی بێر شۆو»یان دروست کرد. لە ساڵی ١٩٦٧ ھانا باربێرایان فرۆشت بە تافت بڕۆدکاستینگ بە ١٢ ملیۆن دۆلار، بەڵام ھانا و باربارا تا ساڵی ١٩٩١ لە پۆستەکەیاندا مانەوە، دواتر ستۆدیۆکە فرۆشرا بە تەرنەر بڕۆدکاستینگ سیستم کە دواتر لە ساڵی ١٩٩٦ لەگەڵ وارنەر میدیا یەکیگرت، ھانا و باربارا وەک ڕاوێژکار مانەوە.
تۆم و جێری حەوت خەڵاتی ئۆسکاریان بەدەستھێنا، ھەروەھا ھانا و باربارا بۆ دوو خەڵاتی دیکە پاڵێوراو بوون و ھەشت خەڵاتی ئیمییان بەدەستھێنا. کارتۆنەکانیان زۆر بەناوبانگ بوون و کارەکتەرەکانیان لە فیلم و کتێب و کایەی ڤیدیۆیییدا دەردەکەوتن. لە ساڵانی شەستەکاندا، نمایشەکانیان لە سەرانسەری جیھاندا زیاتر لە ٣٠٠ ملیۆن بینەری ھەبووە و بۆ زیاتر لە ٢٨ زمان وەرگێڕدراون.