ویکیپیدیا:کردنەیەک
From Wikipedia, the free encyclopedia
کردنەیەک یان تێکەڵکردن پێکھاتووە لە تێکەڵکردنی دوو پەڕە یان زیاتر پێکەوە. کردنەیەک بە لەبەرگرتنەوەی ھەندێک یان ھەموو ناوەڕۆکی پەڕەکان و دانانی لەسەر پەڕەی مەبەست ئەنجام دەدرێت، دواتر ئەو پەڕانەی کە ناوەڕۆکەکانیان گواستراوەتەوە لەوانەیە وەک ڕەوانەکەر ڕۆڵ ببینن. ھەموو بەکارھێنەران دەتوانن کرداری کردنەیەک ئەنجام بدەن و بەربەست لەبەردەم ھیچ بەکارھێنەرێک نییە و پێویستیش بە مافی تایبەت ناکات بۆ ئەنجامدانی. ئەگەر پێتوایە کردنەیەکەکە دژایەتی نییە و کێشە دروست ناکات، دەتوانیت بەبێ وتووێژ بیگوازیتەوە. ئەگەر زانیت پێویستە سەرەتا وتووێژ بکەیت، تکایە وا بکە. ئەوە لەبەر چاو بگرە کە لەوانەیە دەستکارییەکەت لەلایەن بەکارھێنەرێکەوە لەبەر ھەر ھۆکارێک پووچەڵ بکرێتەوە. ئەگەر کرداری کردنەیەکت ئەنجام دا، تکایە لە کورتەی دەستکاری ئاماژەی پێ بدە بە دانانی «گواستنەوەی پەڕە لە — بۆ —».
![]() | ئەمە پەڕەیەکی زانیارییە کە كۆدەنگیی دەستکاریکردنی کۆمەڵگەکە ڕوون دەکاتەوە لەسەر یەکێک یان زیاتر لە نەریت و کردارەکانی ویکیپیدیا. ئەمە یەکێک نییە لە سیاسەتە فەرمییەکانی ویکیپیدیا. |