ویکیپیدیا:سیاسەتەکان و ڕێساکان
From Wikipedia, the free encyclopedia
ویکیپیدیا زانستنامەیەکە، کە لە ھەموو زانستەکان یان زانستێکی تایبەت زانیاریی پوختە و ھەڵبژاردەی تێدایە. زانستنامە لە وتارەکان پێکدێت ھەر وتارێک سەبارەت بە بابەتێکە.
زانیاریی زیاتر قەدبڕ: وپ:سوڕ ...
![]() | ئەم پەڕەیە سیاسەتێکی فەرمیی ویکیپیدیای کوردی. ئەم سیاسەتە لەلایەن زۆربەی بەکارھێنەران پەسەند کراوە و دەبێت ھەموو بەکارھێنەران پەیڕەوی لێ بکەن. پێش گۆڕینی ئەم پەڕەیە، دەبێت لەسەری یەکدەنگی ھەبێت. |
|
دایخە
![]() | ئەم پەڕەیە بە کورتی: سیاسەتەکان و ڕێساکان ئەو پەڕانەن کە ئەو ڕاھێنانە باشانەی کۆمەڵگەی ویکیپیدیا پەسەندی کردوون دەکەنە بەڵگەنامە. ئەم سیاسەتە وەسفی چۆنیەتیی دروستکردن و ڕاگرتنی سیاسەتەکان و ڕێساکانمان دەکات. |
ویکیپیدیا ئینسایکڵۆپیدیایەکی ئازادە کە ھەر کەسێک دەتوانێ تێیدا بەشدار بێت و دەستکاری تێدا بکات.
ھەر بۆیەش لەبەر وەی کە لە نێوان بەکارھێنەران کە جیاوازی بیر و ڕایان ھەیە کۆدەنگییەک ساز بکرێ دەبێ ڕێبازێک ھەبێ کە سەرجەم بەکارھێنەران دانی پێدا بنێن.
پێویست ناکات گشت سیاسەت و ڕێساکان بخوێنیتەوە بۆ ئەوەی دەست بە دەستکاری بکەیت پێنج کۆڵەکە بەشێکی سەرەکی و کورتکراوەیە بۆ زۆربەی حاڵەتەکانی ویکیپیدیا.