یارمەتی:پەڕەی وتووێژ
From Wikipedia, the free encyclopedia
پەڕەی وتووێژ یان لێدوان لە پەڕە تایبەتەکانی سیستەمی ویکیپیدیایە و بۆ گفتوگۆکردن لەسەر ئەو بابەتە بەکاردێت کە پەڕەی لێدوانەکەی لەخۆگرتووە، ھەموو وتارێک یان بابەتێک لە زانیارینامەکەدا پەڕەی لێدوانی تایبەت بە خۆی ھەیە. دەتوانرێ لە پەڕەی لێدوان بنووسرێ بە کرتەکردن لەسەر دوگمەی لێدوان (گەر پێشتر دروست نەکرابێت؛ لێدوان) یان وتووێژ (گەر پێشتر دروست نەکرابێ؛ وتووێژ) کە لەسەرەوەی ھەموو وتارێک یان پەڕەیەک جگە لە پەڕە تایبەتەکان نەبێت ھەیە، دوای ئەوە دەتوانی تێبینییەکانت، پرسیارەکانت و تێڕوانینەکانت لە پەڕەی دەستکاریدا بنووسیت، پاشان کرتە لەسەر پاشەکەوتکردنی پەڕە بکە لە خوارووی پەڕە.
ئەم پەڕەیە فێرکارییە. وردەکارییەکان و پێیەکان باس دەکات لەسەر یەکێک یاخود زیاتر لە نەریت و کردارەکانی ویکیپیدیا. ئەم پەڕەیە یەکێک نییە لە سیاسەتەکان و ڕێساکان. |