سیاسەتی سڕینەوە لە ویکیپیدیادا، یارمەتی ڕوونکردنەوە و دیاریکردنی وتارە نازانستنامەیییەکان دەدات و ڕێنمایی دەدات لەسەر چۆنێتی سڕینەوەیان. زۆرێک لەو وتارانەی کە لە ویکیپیدیا دەنووسرێنەوە ھەموو ڕۆژێک، دەسڕدرێنەوە لەبەر ئەوەی لەگەڵ سیاسەت و ڕێساکانی ویکیپیدیا ناگونجێن. سڕینەوەی پەڕەیەک واتای ئەوە دەدات کە ھەموو پێداچوونەوەکانی ئەو پەڕەیە دەسڕدرێنەوە و خوێنەرانی ویکیپیدیا (جگە لە بەڕێوەبەران) چی تر ناتوانن بیبینن. تەنھا بەڕێوەبەران توانای سڕینەوە و پیشاندانی پەڕەیەکی سڕدراوە و ھێنانەوەیان ھەیە. ھەموو ئەم کردارانە لە لۆگی سڕینەوەدا تۆمار دەکرێن. لەوانەیە بەڕێوەبەران پەڕەیەک نەسڕنەوە ئەگەر سڕینەوەکە یەکدەنگی لەسەر بوو، لەوانەیە چاوەڕێ بکەن تاکوو کێشەکان چارەسەر دەکرێن.
![](//upload.wikimedia.org/wikipedia/commons/thumb/0/03/Green_check.svg/30px-Green_check.svg.png) | ئەم پەڕەیە سیاسەتێکی فەرمیی ویکیپیدیای کوردی. ئەم سیاسەتە لەلایەن زۆربەی بەکارھێنەران پەسەند کراوە و دەبێت ھەموو بەکارھێنەران پەیڕەوی لێ بکەن. پێش گۆڕینی ئەم پەڕەیە، دەبێت لەسەری یەکدەنگی ھەبێت. | |
![](//upload.wikimedia.org/wikipedia/commons/c/ce/Nutshell.png) | ئەم پەڕەیە بە کورتی: بەڕێوەبەران توانای سڕینەوەی وتار و پەڕەکانی تریان ھەیە، ھەروەھا دەتوانن ئەو پەڕانەشی کە پێشووتر سڕدراونەتەوە بھێننەوە. ھەموو بەڕێوەبەران ئەم کردارانە بە گێڕایەڵی سیاسەت و ڕێساکانی
ویکیپیدیا ئەنجام دەدەن، بۆیە ھێرشکردنە سەر بەڕێوەبەران لەبەر سڕینەوە بە ھەموو شێوەیەک قەدەغەیە. |