ویکیپیدیا:سیاسەتی بەربەستن
From Wikipedia, the free encyclopedia
بەربەستن یەکێکە لە دەسەڵاتەکانی بەڕێوەبەران و بۆ ڕێگریکردن لە بەکارھێنەران لە دەستکاریکردنی ویکیپیدیا بەکاردەھێنرێت. بەربەستنەکان دەتوانن بۆ ھەژمارە تۆمارکراوەکان و تۆمارنەکراوەکانیش (ئای-پی) بەکاربێت، ھەروەھا دەکرێت بۆ ماوەیەکی دیاریکراو بێت، یانیش بێکۆتا بێت. ئەو بەکارھێنەرانەی بەربەستکراون دەتوانن لە بەکارھێنانی ویکیپیدیا بەردەوام بن، واتا دەتوانن وتارەکان بخوێننەوە و پەڕەکان ببینن، بەڵام ناتوانن دەستکاری پەڕەکان بکەن (ئەمە پەڕەی بەکارھێنەریشیان دەگرێتەوە.) ھەرچۆنێک بێت، لەوانەیە زۆرجار توانای دەستکاری پەڕەی وتووێژ یان لێدوانی خۆی ھەبێت، ئەمیش لەسەر خواستی بەڕێوەبەران.
![]() | ئەم پەڕەیە سیاسەتێکی فەرمیی ویکیپیدیای کوردی. ئەم سیاسەتە لەلایەن زۆربەی بەکارھێنەران پەسەند کراوە و دەبێت ھەموو بەکارھێنەران پەیڕەوی لێ بکەن. پێش گۆڕینی ئەم پەڕەیە، دەبێت لەسەری یەکدەنگی ھەبێت. |
|
![]() | ئەم پەڕەیە بە کورتی: لەوانەیە ھەژمار و ناونیشانی ئای-پییەکان بەربەست (بلۆک) بکرێن تا ویکیپیدیا لە خراپکاری بپارێزرێت |
بەربەستنەکان بۆ پاراستنی ویکیپیدیا لە خراپکاری بەکاردێن، نەوەکا بۆ سزادانی بەکارھێنەران. بەکارھێنەران دەتوانن لە ڕێگەی ئەم پەڕەیەوە داوا لە بەڕێوەبەران بکەن کە بەکارھێنەرە خراپکارەکان بەربەست بکەن. ئەگەر بەکارھێنەران پێیان وابوو بەربەستن بە شێوەیەکی نادروست بەکارھاتووە، لەوانەیە پێویست بکات وتووێژ لەگەڵ ئەو بەڕێوەبەرە بکەن کە بەربەستنەکەی ئەنجام داوە. بەڕێوەبەران دەتوانن ھەژمارێک لە بەربەستن دەرھێنن ئەگەر ھاتوو پێیان وابوو بەربەستنەکە نەشیاو بووە یان چیتر پێویست نییە.
بەربەستن لە بانکردن جیاوازە. بانکردن لە بەربەستن قورسترە، چوونکە ھەرکەس بان بکرێت، ھەموو مافەکانی دەستکاریکردن لە ھەموو بەشەکانی ویکیپیدیا لەدەست دەدات.