دەرهێنەری فیلمی ئەمریکی From Wikipedia, the free encyclopedia
وودی ئاڵن (لە دایکبووی ١ی کانوونی یەکەمی ١٩٣٥) دەرھێنەری ئەمریکی، ئەکتەر، نووسەر و کۆمێدیکارە کە ماوەی زیاتر لە ٦ دەیەیە کاردەکات و فیلمەکانی براوەی چەندین خەڵاتی ئۆسکارن. ئاڵن دەستی بەکارەکانی کرد کاتێک وەک نووسەر لەبەرنامەی (Your Show of Shows) بەشداریکرد.[2] ھەروەھا وەک نووسەر چەندین بابەتی تەلەفزیۆنی، بڵاوکراوەی جۆراوجۆری وەک کتێب و کورتە چیڕۆک، پارچە نووسینی کۆمێدی لە گۆڤاری زە نیو یۆرکەر بڵاوکردۆتەوە. لە شەستەکان، ئاڵن لەپاڵ چەند ئەکتەرێکی کۆمێدی دیکە بەشداربوون لە پێشکەشکرندی ستاند ئەپ کۆمێدی لە ناوچەی گرینوچ ڤیلج لە نیویۆرک. لەوێ ئاڵن بەشێوازێکی جیاواز و دوور لە کۆمێدیا باوەکان چالاکی پێشکەشدەکرد، ودی ئاڵن بەو شێوازەی کارە کۆمێدییەکانی لە کەسایەتی ڕاستەقینەی خۆی جیاکردەوە.[3] لە ناوەڕاستی شەستەکان، سێ ئەلبوومی کۆمێدی بڵاوکردەوە، لە ساڵی ١٩٦٤ بووبە پاڵێوراوی خەڵاتی گرامی بۆ ئەلبوومە کۆمێدییەکەی کە ناونیشانی ئەلبوومەکە ھەربەناوی خۆیەوە بوو.[4] لە ساڵی ٢٠٠٤، کەناڵی کۆمێدی سێنترال پلەی چوارەمی بە ئاڵن بەخشی وەک ١٠٠ باشترین ستاند ئەپ کۆمێدی،[5][6] ھاوکات لە ڕاپرسییەکی بەریتانی ئاڵن ناوی لە پلەی سێیەمی گەورە کۆمێدییەکانی جیھاندا ھات.[7]
وودی ئاڵن | |
---|---|
لەدایکبوون | ئاڵن ستیوارت کۆنسبێرگ ١ی کانوونی یەکەمی ١٩٣٥ نیویۆرک سیتی، نیویۆرک، ئەمریکا. |
پیشە |
|
چالاکبوون | ١٩٥٠-ئیستا |
ناسراوە بە | ئانی هال (١٩٧٧) Manhattan (١٩٧٩) The Purple Rose of Cairo (١٩٨٥) Hannah and Her Sisters (١٩٨٦) Crimes & Misdemeanors (١٩٨٩) Match Point (٢٠٠٥) Vicky Cristina Barcelona (٢٠٠٨) Midnight in Paris (٢٠١١) Blue Jasmine (٢٠١٣) |
ئایین | بێخوایی[1] |
ھاوسەر |
|
یار |
|
مناڵ(ەکان) | ٥ |
خزمەکان | لێتی ئارۆنسن (خووشک) |
وێبگە | woodyallen |
واژوو | |
Seamless Wikipedia browsing. On steroids.
Every time you click a link to Wikipedia, Wiktionary or Wikiquote in your browser's search results, it will show the modern Wikiwand interface.
Wikiwand extension is a five stars, simple, with minimum permission required to keep your browsing private, safe and transparent.