![cover image](https://wikiwandv2-19431.kxcdn.com/_next/image?url=https://upload.wikimedia.org/wikipedia/ckb/thumb/3/34/Essential-Film-Goodfellas.jpg/640px-Essential-Film-Goodfellas.jpg&w=640&q=50)
ھاوڕێیە چاکەکان
From Wikipedia, the free encyclopedia
ھاوڕێیە جاکەکان (بە ئینگلیزی: Goodfellas) فیلمێکی تاوانکاری، ژیانامەیی ئەمریکییە کە لەلایەن مارتن سکۆرسێزیەوە دەرھێنراوە. چیڕۆکی فیلمەکەش لە کتێبەکەی نووسەری تاوانکاری نیکۆلاس پیلێجیەوە وەرگیراوە لەژێر ناوی (Wiseguy). چیڕۆکی فیلمەکە لەشاری نیویۆڕک دەست پێدەکات و باسی ژیانی مافیای ئەمریکی ھێنری ھیڵ دەکات کە لەساڵانی ١٩٥٥٠١٩٨٠ ئەندامێکی چالاکی مافیایی بووە.
زانیاریی خێرا دەرھێنەر, بەرھەمھێنەر ...
ھاوڕێیە چاکەکان (Goofellas) | |
![]() | |
دەرھێنەر | ماڕتن سکۆرسیز |
---|---|
بەرھەمھێنەر | ئیروین وینلەر |
نووسین | نیکۆلاس پیلێگی مارتن سکۆرسیز |
سەرچاوەی چیڕۆک | (Wiseguy) نووسەر: نیکۆلاس پیلێگی |
کاست | ڕەی لیۆتا ڕۆبێرت دێ نیرۆ جۆ پێشی پاول سۆرڤینۆ لۆڕەین بڕاکۆ |
دەستکاری | سێلما شونمەیکەر |
کۆمپانیای بڵاوکەرەوە | وارنەر برەدرز |
ڕێکەوتی دەرچوون | ١٩ی ستێۆتێمبەری ١٩٩٠ |
ماوەی فیلم | ١٤٦ خولەک |
وڵات | ویلایەتە یەکگرتووەکان |
زمان | ئینگلیزی |
تێچوون | ٢٥ میلیۆن دۆلار |
داھات | ٤٦ میلیۆن دۆلار |
دایخە
فیلمەکە شەش جار پاڵێوراو کرا بۆ خەڵاتی ئۆسکار. و توانیشی یەک دانەیان بەدەستبھێنی بۆ باشترین ئەکتەر پشتگیریکار (جۆ پێشی). زۆربەی ڕەخنەگران فیلمەکەیان لەلا نایاب بوو و بەفیلمێکی مێژوویی لەقەڵەمی دەدەن، و لەوکاتەوە لە زۆربەی لیستی باشترین فیلمەکانی مێژوو بەدی کراوە.