From Wikipedia, the free encyclopedia
لە بیرکاریدا زاراوەی نەخشە (بە ئینگلیزی: Map) ئاماژە دەکات بە فانکشنێک کە جۆرە پێکھاتەیەکی تایبەتی ھەیە یان مۆرفیسمێک لە تیۆریی پۆلەکاندا (Category theory) کە بیرۆکەی فانکشن دەگشتێنێت. لە زۆربەی لقەکانی بیرکاریدا زاراوەی نەخشە بۆ فانکشنێک بەکار دەھێنرێت، بە ھەندێک تایبەتمەندی دیاریکراو کە گرینگییەکی تایبەت بەم لقەیان ھەیە. بۆ نموونە لە تۆپۆلۆژیدا، نەخشە بە فانکشنێکی بەردەوام دەوترێت. بە پێچەوانەوە ھەندێک لە نووسەران وەکوو سێرێژ لانگ، [1] زاراوەی نەخشە بە گشتی بەکار دەھێنن و زاراوەی فانکشن تەنیا بۆ نەخشەیەک بەکار دەھێنن کە کۆدۆمێین (Codomain) یان بوارە بەرامبەرەکەیان ژێرکۆمەڵێک لە ژمارە ڕاستەقینەکان یان ژمارە ئاوێتەکان بێت، واتە فانکشن بە جۆرێک نەخشە دادەنێن.
Seamless Wikipedia browsing. On steroids.
Every time you click a link to Wikipedia, Wiktionary or Wikiquote in your browser's search results, it will show the modern Wikiwand interface.
Wikiwand extension is a five stars, simple, with minimum permission required to keep your browsing private, safe and transparent.