مێژووی زانست
From Wikipedia, the free encyclopedia
زانست پەیکەرێکە پێکھاتوو لە زانین سەبارەت بە جیھانی سروشتی کە لەلایەن کۆمەڵەیەکی جیھانی لە لێکۆڵەرانی کەڵکوەرگر لە پێڕەوی زانستی، کە پێداگرە لەسەر ڕوانین، ڕاڤە و پێشبینیی جیھانی ڕاستەقینە لەڕێگەی تاقیکردنەوەوە، بەرھەمھاتووە.
ئەم وتارە ئاماژەی بە ھیچ سەرچاوەیەک نەداوە. تکایە بە دانانی ئاماژە بۆ سەرچاوە بڕواپێکراوەکان، ئەم وتارە باشتر بکە. دەقە بێسەرچاوەکان لەوانەیە داوای سەرچاوەیان لێ بکرێت یان لاببرێن. |
شۆپاندنی چاوگەکانی زانستی نوێ بەھۆی زۆر دەقی گرنگەوە کە لە جیھانی کۆنەوە ماون گەنگازە. وشەی زانستیار (scientist) تاڕادەیەک تازەیە - یەکەمجار لە سەدەی نۆزدەھەمدا بەکارھێنرا - و لە دەقە کۆنەکاندا وەبەرچاوناکەوێت. پێشتر تۆژەرانی سروشت بە خۆیانیان دەوت فەیلەسووفی سروشتی.
ئەگەرچی تۆژینەوەی ئەزموونیی جیھانی سروشتی لە سەردەمانی کۆنەوە شرۆڤەکراوە (بۆ نموونە، لەلایەن تالیس، ئەرەستوو و دیترانەوە) و لە سەدەکانی ناوینیشەوە پێڕەوی زانستی بەکارگیراوە (بۆ نموونە، لەلایەن ئیبن ئەلھەیسەم، ئەبوو ڕەیحانی بیروونی و ڕاجر بەیکنەوە)، بەڵام ھەڵھاتنی خۆری زانستی نوێ دەگەڕێتەوە بۆ سەردەمی نوێ، لە درێژەی ئەو شتەی کە پێی دەڵێن شۆڕشی زانستی، کە لە سەدەکانی ١٦و ١٧ لە ئەورووپادا ڕوویدا.
پێڕەوی زانستی بناخەی زانستی نوێیە و ھەندێک کەسان - بەتایبەت فەیلەسووفانی زانست و زانستیاران - تۆژینەوەگەلێک کە پێشتر بۆ سروشت کراوە بە پێش-زانستی ناودەبەن.
- دەروازەی زانست
- دەروازەی مێژووی زانست
- دەروازەی تەکنۆلۆژیا
کۆمنزی ویکیمیدیا، میدیای پەیوەندیدار بە مێژووی زانست تێدایە. |
Wikiwand in your browser!
Seamless Wikipedia browsing. On steroids.
Every time you click a link to Wikipedia, Wiktionary or Wikiquote in your browser's search results, it will show the modern Wikiwand interface.
Wikiwand extension is a five stars, simple, with minimum permission required to keep your browsing private, safe and transparent.