مورابیتەکان
From Wikipedia, the free encyclopedia
موڕابیتەکان (بە ئەمازیغی: ⵉⵎⵕⴰⴱⵜⴻⵏ) وڵاتێکی ئیسلامییە کە لە ماوەی سەدەی پێنجەم و شەشەمی کۆچی لە ناوچەی مەغریب سەریھەڵداوە. لە بزووتنەوەیەکی داکۆکیکاری چاکسازیخوازی ئیسلامییەوە سەریھەڵدا کە لە سەرەتای دامەزراندنیدا پشتی بە یەکێتیی سەنھاجەی ئەمازیغی بەستبوو دوای یەکگرتنی ژمارەیەک لە ھۆزە گەورەکانی ناویدا. ئەم یەکگرتووییە گۆڕا بۆ پاڵپشتییەکی گەل، کە لە بەرامبەردا گۆڕا بۆ پاڵپشتییەکی سەربازی و دواجار بووە ھۆی سەرھەڵدانی دەسەڵاتێکی ئابووری ناوچەیی بۆ دەستبەسەرداگرتنی ئەو ھۆزانە بەسەر کۆمەڵێک ڕێڕەوی بازرگانیدا، ئەمە جگە لە گیانی ئیسلامی چاکسازیخوازی کە لەسەر بنەمای باوەڕی ڕێبازی مالیکی سوننەکان، ناوی خۆیان وەک دەربڕینێک بە «وڵاتی یەکگرتوویی و چاکسازی» ناونا. یەکەم ھەنگاوی سەربازیی پیاوە دەمامکدارەکان بەرەو ھۆزی جەدەلە بوو و دوای تەواوبوونی لکاندنی ھۆزە سەنھاجییە دەشتەکییەکانی دیکە بە بانگەوازەکەیانەوە، بەرەو باکوور پێشڕەوییان کرد بۆ ڕووبەڕووبوونەوەی زەناتییەکان کە دەستیان بەسەر ھێڵی بازرگانیدا گرتبوو کە بیابانەکە و ئەندەلوس بەیەکەوە دەبەستێتەوە، چوونە ژوورەوە و دەستبەسەرداگرتنی موڕابیتەکان بۆ سەر سیجیلماسە لە ساڵی ٤٤٧ی کۆچی یەکەم ئۆپەراسیۆنی سەربازی گەورەیان بوو بۆ یەکخستنی مەغریبی ئیسلامی.
| |
---|---|
دەوڵەتی موڕابیتەکان لە فراوانترین ئاستیدا ساڵی ١١٢٠ز. | |
پایتەخت | فاس، مەڕاکیش |
مێژووی دامەزراندن | ١٠٥٦ ز |
مێژووی ڕوخان | ١١٤٧ ز |
ئایین | ئیسلام |
وڵاتە نوێیەکە دەستی بەسەر ناوچەیەکی جوگرافیای گرت کە لە زەریای ئەتڵەسییەوە درێژبووەوە لە ڕۆژاوا و وڵاتی چینگوێتی و حەوزی ڕووباری سەنیگال لە باشوورەوە کە شوێنی درووستبوونی بزووتنەوەکەیە و بەرەو ڕۆژھەڵات درێژ بووەوە تا ھاوسنووری ئیمپراتۆریەتیی کانیم و ڕکابەرییەکەی لەسەر دەریاچەی چاد لە بیابانی گەورە. ئەم وڵاتە لە باکوور درێژ بووەوە، بە گردە گەورە و مامناوەند و بچووکەکانییەوە دەچووە ناو چیای ئەتڵەسەوە و لە دەریای ناوەڕاست تێپەڕی و بەشێک لە نیمچە دوورگەی ئیبیری بگرێتەوە، ئەندەلوسیشی داگیر کرد. وڵاتی موڕابیتەکان لە باکوورەوە لەگەڵ شانشینی کاستیل و نەبرە و ئەراگۆن و لە ڕۆژھەڵاتەوە لەگەڵ میرنشینەکانی نەوەکانی زیری و نەوەکانی حەماد بوون.
دیارترین ڕووخساری ئەم بزووتنەوەیە میری موسڵمانانە، یووسف کوڕی تاشفین، کە مەراکشی دامەزراند و کردی بە پایتەخت، و چووەتە ئەندەلوس و دوای شەڕی زەلاقە خستیە ژێر دەسەڵاتی خۆیەوە دوای ئەوەی پاشاکانی ئەوێ داوای یارمەتییان لێ کرد بەھۆی پێشکەوتنی شانشینییە گاورەکانی کاستیلیان. و کوڕەکەی شازادە عەلی کوڕی یووسف لە دیارترین قۆناغەکانی وڵاتی موڕابیتیندا ژیاوە، لە ماوەی دەسەڵاتەکەیدا کە نزیکەی ٣٧ ساڵ بەردەوام بووە، سوڵتانی موڕابیتەکان لە ئەندەلوس لە دە ساڵی یەکەمدا گەیشتە لوتکە، کاتێک وڵاتەکەیان یەکیگرت و تا نزیک بوون لە وەرگرتنەوەی ھەموو دەستکەوتەکانی ئەلفۆنسۆی شەشەم، پاشان قۆناغێکی چەقبەستوویی بەدوای خۆیدا ھێنا کە چارەنووسیان لەرزۆک بوو، لەگەڵ سەرکەوتن و پاشەکشەی یەک لە دوای یەک، دواتر قۆناغی بەڵا و شۆڕش لە ئەندەلوس و مەغریب، کە بزووتنەوەی مووەیدین وڵاتی موڕابیتی لەناوبرد و لە ساڵی ٥٤١ی کۆچیدا چوونە ناو پایتەختەکەیان بەناوی مەراکش.