مستەفا کازمی
مستەفا کازمی / From Wikipedia, the free encyclopedia
مستەفا عەبدولـڵەتیف مشتەت ناسراو بە مستەفا کازمی (لەدایکبووی ١٩٦٧، بەغدا) سیاسەتمەدارێکی عێراقییە، لەوەتەی ٦ی ئایاری ٢٠٢٠ سەرۆکوەزیرانی عێراقی پێشووی عێراقـه(٦ی ئایاری ٢٠٢٠ - ١٣ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٢) پێشتر لەسەردەمی کابینەی حکوومەتی حەیدەر عەبادی لە ٧ی حوزەیرانی ٢٠١٦ متمانەی سەرۆکی دەزگای ھەواڵگری نیشتمانی عێراقی پێبەخشرا. ئەو یەکێک لە بەرھەڵستکاری ڕژێمی سەددام حسێن بووە ، بەم ھۆیەوە دەیان ساڵ لە دەرەوەی عێراق ژیاوە.
مستەفا عەبدولڵەتیف مشتـەت کـازمـی مصطفى الكاظمي | |
---|---|
کازمی لە ساڵی ٢٠٢٠ | |
سەرۆک وەزیرانی عێراق | |
لە پۆستدا بووە ٧ی ئایاری ٢٠٢٠ – ٢٧ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٢ | |
سەرۆک کۆمار | بەرھەم ساڵح |
پێشینە | عادل عەبدولمەھدی |
پاشینە | محەممەد شیاع سوودانی |
سەرۆکی دەزگای ھەواڵگری عێراق | |
لە پۆستدا بووە ٧ی حوزەیرانی ٢٠١٦ – ٩ی نیسانی ٢٠٢٠ | |
پێشینە | زوھێر فازڵ عەباس ئەلغەرباوی |
وردەکاریی تاکەکەسی | |
لەدایکبوون | مستەفا عەبدولەتیف مشتەت ئەلکازمـی ١٩٦٧ (تەمەن ٥٦–٥٧) بەغدا، عێراق |
ھاووڵاتی | عێراق، شانشینی یەکگرتوو |
نەتەوە | عەرەب |
پارتی سیاسی | سەربەخۆ |
خوێندن لە | کۆلێژی توراسی زانکۆیی |
کازمی سەرپەرشتی و خاوەنی ئیمتیازی گۆڤاری ئەسبوعییە (الأسبوعیة) بووە کە بەرھەم ساڵح خاوەندارییەتی دەکرد. لە ساڵی ٢٠١٢ بڕوانامەی بەکالۆریۆسی لە یاسا لە کۆلێژی توراسی بەدەستھێناوە. پێشتر بەرێوەبەری جێبەجێکاری دامەزراوەی ھێزی عێراقی بووە، لە ٨ی نیسانی ٢٠٢٠ لەلایەن سەرککۆمار بۆ پێکھێنانی حکومەتی عێراق ڕاسپێردرا. لە شەوی ٦ی ئایاری ٢٠٢٠ بە زۆرینەی دەنگ لە پەرلەمانی عێراق متمانەی بە کابینەی مستەفا کازمی بەخشی وەکو حکومەتی کاربەڕێکەڕ