مانگ گیران (بە ئینگلیزی: Lunar eclipse) ئەو دیاردەیە روودەدات ئەگەر ھات و زەوی بێتە نێوانی خۆر و مانگ ئەو کاتەش تاریکی بەسەر مانگدا روودەدا کە بە عەرەبی پێیدەڵێن: (ظل) وە ئەو کاتەش پێیدەڵێن (مانگ گیرانی تەواو) یان (مانگ گیرانی بەشێکی)
جۆرەکانی مانگ گیران
لێرەدا ٣ جۆری مانگ گیران ھەیە ئەوانیش:
- مانگ گیرانی تەواو: ئەوە ئەو کاتە روودەدا کە مانگ بە تەواوی بێتە نێوە تاریکای (ظل) زەوی، ئەو کاتەش مانگ بە تەواوت دەگیرێ
- مانگ گیرانی بەشی: لەو کاتە روودەدا ئەگەر بێت و مانگ بکەوێتە بەشێکی تاریکای زەوی، ئەو کاتەش مانگ بەشێکی دەگیرێ
- مانگ گیرانی شێوەی تاریکی:؛لەو کاتەی مانگ نزیک دەبێتەوە لە تاریکی زەوی ئەو کاتەش مانگ ناگیڕی تەنھا کەمێک تاریکی بەسەرا روودەدا
چێ روودەدا لەسەر مانگ
سەر رووی مانگ پلەی گەرمی دەگاتە ١٣٠ پلە بەڵام کاتێکە زەوی رێگری دەکا لە تیشکی خۆر ئەو کاتە پلەی گەرمی لەسەر رووی مانگ دەبێتە -٩٩ ژێر سفر، بەو مانایەی بە تەنھا لە کاتی مانگ گیرانی تەواودا پلەی گەرمی لەسەر مانگ دەگۆردرێ و نزیکی ٢٢٩ پلە جیاوازی درووست دەبێ.
کاتی مانگ گیران
زۆرترین و درێژخایەنترین مانگ گیران تەواو لە مێژووشدا ١ کاژێر ٤٠ خوولەک بەردەوام بوە.
بەڵام زۆرترین و درێژخایەنترین ڕۆژگیران زیاتر لە ٧ خوولەک و ٤٠ چرکە بەردەوام بوە.
مانگ گیران لە ئاینی ئیسلامدا
مانگ گیران و ڕۆژگیران یەکێکن لە بابەتە گرنگەکانی ئیسلام وە لە بیر و باوەری ئیسلامی دەربارەی ئەو دیاردانە نوێژی مانگ گیران و ڕۆژگیران ھەیە، پێویستە و سوونەتە ھەر مووسڵمانێک کاتێک بەو دیاردانە رۆشت و بینی ئەو ٢ نوێژە ئەنجام بدا.
وێنەکان
- مانگ گیران لە مانگی ئازاری ساڵی ٢٠٠٧
- لە ئابی ساڵی ٢٠٠٧ وێنەی مانگ گیران و لەگەڵ بەشێک لە ئەستێرەکانی گەردوون
- ھەندێک وێنەی لێکدراوەی مانگ گیران لە ساڵی ٢٠٠٤ لە ویلایەتی باکووری کالیفۆرنیا
- وێنەیەکی لێکدراوی مانگ گیران لە ٢٠ شووباتی ساڵی ٢٠٠٨
سەرجاوە
- مانگ گیران
- مانگ گیران لە سایتی ئاسمانی تەلیسکۆبەکان
- -What-is-a-Blood-Moon بابەتێکی تەواو لەسەر مانگ گیران[بەستەری مردووی ھەمیشەیی][بەستەری مردووی ھەمیشەیی]سایتی ئاسمانی زەوی بابەتێکی لەسەر مانگ و مانگ گیران خستۆتە روو
کۆمنزی ویکیمیدیا، میدیای پەیوەندیدار بە مانگگیران تێدایە. |
Wikiwand in your browser!
Seamless Wikipedia browsing. On steroids.
Every time you click a link to Wikipedia, Wiktionary or Wikiquote in your browser's search results, it will show the modern Wikiwand interface.
Wikiwand extension is a five stars, simple, with minimum permission required to keep your browsing private, safe and transparent.