From Wikipedia, the free encyclopedia
لە دارستانەک (بە پۆڵەندی: W altanie) تابلۆیەکی ڕۆنە کە لەلایەن وێنەکێشێکی ڕیالیزم پۆڵەندی ئەلێکساندەر گێریمسکی لە ساڵی ١٨٨٢. لە مۆزەخانەی نیشتیمانی لە وارسا، پۆڵەندا.
تابلۆکە کۆبوونەوەیەکی کۆمەڵایەتی کۆمەڵێک ئەرستۆکراتی نیشان دەدات کە بە جلوبەرگی سەدەی ١٨، کە لە ڕۆژێکی ھاویندا لە باخچەیەکدا ڕوودەدات. لە ناوەندەکەدا چوار کەسایەتی خەریکی گفتوگۆیەکن کە لە تەنیشت مێزێکەوە دانیشتوون و یەکێکیان لە تەنیشتیان وستاوە. پەڕۆیەکی سپی مێز و کوپەکان و دیکانتەر نیوە پڕ لە مێزەکە کەوتوون. باکگراوندەکە پێکھاتووە لە ترێلیس لە لای ڕوزھەوە ودارەکان لەگەڵ کۆمەڵێک کەسی تر کە لە لای چەپەوەکان لە تەنیشت مێز لە دانیشتوون. لە گۆشە خواروەی دەستی چەپی تابلۆکە پیاوێک ھەیە کە پاڵکەوتووە بەسەر نافورەیەکدا ھەروەھا چەند ڕوەکێک لەناو گۆزەی گوڵدا ھەیە. تابلۆکە پڕە لە ڕەنگی ڕوون و قووڵ و زیندوو کە کەشێکی ھەستیار لە ڕۆژێکی گەرمی ھاویندا دروست دەکات.[1]
لە ئاربۆر لەلایەن گێریمسکی لە ساڵی ١٨٨٢ دوای مانەوەی لە ڕۆما کێشراوە و بە ڕێبازی ھونەرمەند بۆ ئیمپڕێشنیزم دادەنرێت. ھەروەھا ناڕەزایەتییەکەی بوو بەرامبەر بە پەیوەستکردنی بەرھەمەکانی بە پلەی یەکەم بە وێناکردنی ژیانی ھەژاران، کە ئەمەش تایبەتمەندییەکی تایبەمەندی تابلۆ سەرەتایییەکانی ھونەرمەند. ئەو ویستویتی بۆ ڕەخنەگران بسەلمێنێت کە تەکنیکە واقیعییەکان دەربڕینی ھونەری دەتوانێت جۆرەھا دیمەنی جیاواز لەوانەش ئەوانەی پەیوەندییان بە ژیانی چینی سەرەوە ھەیە وێنا بکات. ئەو ھونەرمەندە گرنگییەکی زۆری بە وردەکارییەکانی و بڕیاریدا فیگەرەکانی ناو تابلۆکە بە جلوبەرگ ڕەسەنی سەدە پێشووەوە بپۆشێت وەک ڕێگەیەک بۆ نیشاندانی لێھاتوویی ھونەری خۆی.[2][3] دەتوانرێت کارەکای گێریمسکی بەراورد بکرێت بە ئیمپڕێشنیتزمی فەرەنسی، ھەرچەندە ھێشتا نەچووبووە پاریس و ھیچ بەڵگەیەک نەبوو کە کارەکانیان بینیبێت.[4][5]
Seamless Wikipedia browsing. On steroids.
Every time you click a link to Wikipedia, Wiktionary or Wikiquote in your browser's search results, it will show the modern Wikiwand interface.
Wikiwand extension is a five stars, simple, with minimum permission required to keep your browsing private, safe and transparent.