کەسایەتییەکی خەیاڵیی زنجیرەی ڕێزدێنت ئیڤڵ From Wikipedia, the free encyclopedia
لیان ئێس کێنێدی (بە ئینگلیزی: Leon S. Kennedy – ناوی تەواو: لیان سکات کێنێدی • بە ژاپۆنی: レオン・スコット・ケネディ) کەسایەتییەکی خەیاڵیی کایەکانی زنجیرەی ڕێزدێنت ئیڤڵی کاپکمە. ئەو وەک یەکێک لە دوو کەسایەتییە سەرەکییەکانی ڕێزدێنت ئیڤڵ ٢ دەرکەوت. لیان دواتر وەک کەسایەتیی سەرەکیی ڕێزدێنت ئیڤڵ ٤ دەرکەوت، جارێکی تریش وەک یەکێک لە حەوت کەسایەتییە سەرەکییەکەی ڕێزدێنت ئیڤڵ ٦ دەرکەوت. بە شێوەیەکی گشتی، کەسایەتییەکە ڕەخنەی ئەرێنی لێ گیراوە.
ئەم وتارە بەزۆری یان بەتەواوی پشت بە تەنیا یەک سەرچاوە دەبەستێت. |
لیان سکات کێنێدی | |
---|---|
زنجیرە | ڕێزدێنت ئیڤڵ |
یەکەم دەرکەوتن | ڕێزدێنت ئیڤڵ ٢ (١٩٩٨) |
دروستکەر | ھیدێکی کامیا نۆبۆرو سوگیمورا |
ھونەرمەند | ئیساۆ ئۆھیشی (ڕێزدێنت ئیڤڵ ٢) |
ئەکتەری دەنگ | پاۆڵ حەدداد (ڕێزدێنت ئیڤڵ ٢)[1] پۆڵ مێرسیر (ڕێزدێنت ئیڤڵ ٤، زە دارکساید کرۆنیکڵز, دیجێنیرەیشن)[1] کریستیان لانز (ئۆپێرەیشن ڕاکوون سیتی)[1] ماتیو مێرسەر (ڕێزدێنت ئیڤڵ ٦، دامنەیشن)[1] |
لەکاتی ڕووداوەکانی ڕێزدێنت ئیڤڵ ٢دا، لیان ئەفسەرێکی پۆلیسی نوێیە کە یەکەم ڕۆژی کارکردنێتی لە ڕاکوون سیتی، بەڵام بۆ سەر کارەکەی دوا کەوتووە و کاتێک دەگاتە شوێنی کارەکەی، دەبینێت کە ڕاکوون سیتی وێران بووە و نزیکەی ھەموو دانیشتووانەکە بوونەتە زۆمبی. لیان لەگەڵ کڵێر ڕێدفیڵد، خوێندکارێکی زانکۆ کە بە دوای براکەیدا دەگەڕێت، بۆ ڕزگارکردنی شێری بێرکن کار دەکات و لەلایەن ئەیدا وۆنگەوە یارمەتی دەدرێت. ٦ ساڵ دواتر، لە ڕێزدێنت ئیڤڵ ٤دا، لیان وەک بریکارێکی خزمەتگوزاریی نھێنیی حکوومەتی فیدڕاڵیی ویلایەتە یەکگرتووەکان دەردەکەوێتەوە، کە ئەرکی ڕزگارکردنی کچی سەرۆکی ویلایەتە یەکگرتووەکان، ئاشڵی، پێ دراوە. لە ڕێزدێنت ئیڤڵ ٦دا، ئەو ھێشتا کار بۆ حکوومەت دەکات و جارێکی تر چاوی بە ئەیدا و شێری دەکەوێتەوە.
لیان لە چەند یارییەکی تریش دەرکەوتووە، ھەروەھا لە فیلمە ئەنیمەیشنەکانی دیجێنەرەیشن (٢٠٠٨)، دامنەیشن (٢٠١٢)، و ڤێندێتا (٢٠١٧) ڕۆڵی سەرەکی پێ دراوە. لیان تەنیا لە یەکێک لە فیلمە ئەکشنەکانی پۆڵ ئاندرسن دەری ھێناون دەرکەوتووە، ڕۆڵەکەشی لەلایەن ئەکتەرێکی فەڕەنسییەوە بە ناوی ژۆھان ئەرب گێڕدراوە.
Seamless Wikipedia browsing. On steroids.
Every time you click a link to Wikipedia, Wiktionary or Wikiquote in your browser's search results, it will show the modern Wikiwand interface.
Wikiwand extension is a five stars, simple, with minimum permission required to keep your browsing private, safe and transparent.