لوۆیانگ
From Wikipedia, the free encyclopedia
From Wikipedia, the free encyclopedia
لوۆیانگ دەکەوێتە شوێنی ھەردوو ڕووباری لوۆ و ڕووباری زەرد لە رۆژاوای پارێزگای ھێنان.
لوۆیانگی شوێنێکی گرنگ بووە لەوەتەی شارستانی نیۆلیسیکەوە، بەھۆی ئەم گرنگیەوە چەندین شار کە وەک لوۆیانگ ئاماژەیان پێکراوە لەم شوێنە بنیاد نراون، لە ٢٠٧٠ی پێش زاین، لە ئیمپراتۆریەتی سیا پاشا تای کانگ پایتەختی سیای بۆ بەشی لوۆ و یی گواستۆتەوە و ناوی شارەکەی ناوە ژێنسون (斟鄩)، لە ١٦٠٠ی پێش زایین، پاشا تانگی شانگ شکستی بە دواین پاشای ئیمپراتۆریەتی سیا ھێنا پاشا جیێ ھێناو و رۆژاوای بۆو (西亳 - Western Bo)ی دامەزراند پایتەختێکی نوێ بوو لەسەر ڕووباری لوۆ، ھەرچۆنێک بێت وێرانبووەکانی ئەم سەردەمە دەکەوێتە پارێزگای لوۆیانگ
لە ١٠٣٦ی پێش زاین کەسێک بەناوی چێنگژۆو (成周) ڕێنمایی کرا لەلایەن دووکی ژۆو بۆ ئەو شتانەی کە ماونەتەوە و پێشوو تر خاوەنداریەتیان لەلایەن شانگەوە بوو، دووک ھەروەھا نۆ مەنجەڵەکەی گواستەوە بۆ ئیمپراتۆریەتی ژۆو لە ھائۆجینگ کە پایتەختەکەیەتی لە لوۆیانگ بنیادنراوە (ئەوساتی چێنگژۆو)، ھەروەھا دووەم پایتەختی رۆژاوای ژۆو ھەر لەوێ لە چێنگژۆو (لوۆیانگ) بنیادنراوە. دووەم پایتەختی ڕۆژھەڵاتی ژۆو لە لوۆیانگ بنیاندنراوە. لە ٥١٠ی پێش زاین پایتەختی ڕۆژھەڵاتی ژۆو گواسترایەوە بۆ لوۆیانگ کە پێشوو تر لە ٧١٠ی پێش زاین تا ٥١٠ پایتەختەکەی وانگچێنگ بوو، دواتر ڕۆژھەڵاتی ئیمپراتۆریەتی ھان پایتەختێکی خۆی لەسەر پایتەختی پێشوو تری ژۆو بنیادنا ھەر لەوێ (لوۆیانگ) ھەرچۆنێک بێت لوۆیانگی مۆدێرن دوبارە بنیادنرایەوە لەسەر وێرانبووەکانی پێشووی وانگچێنگ، کە تا ئەمرۆش بوونی ھەیە لە پارکی وانگچێنگ، وە ھەروەھا وەزیری ئیمپراتۆریەتی چین، وەزیر لو بوو وێی، لوۆیانگی پێ بەخشرا، وەزیر لوو دەستی بە پرۆگرامەکانی کرد بۆ پەرەپێدان و جوانتر کردنی لوۆیانگ، وتراوە ئیمپراتۆر گائوزووی ھان سەردانی لوۆیانگی کردووە و ویستوویەتی بیکات بە پایتەختی خۆی بەڵام لەلایەن وەزیرەکانی پاشگەزت کراوەتەوە و سیانی وەک پایتەخت ھەڵبژاردووە لەجیاتی لوۆیانگ.
لە ٢٥ی زایینی لوۆیانگ، وەک پایتەختی ڕۆژھەڵاتی ھان ڕاگەیانرا لە ٢٧ی تشرینی دووەم لەلایەن ئیمپراتۆر گوانگووی ھان[1]
ھەرچۆنێک بێت ئەم بابەتە مێژوویانە گرنگی لوۆیانگ دەسەلمێنن لە چین. کە بۆ چەنەھا سەدە لوۆیانگ شوێنێکی گرنگ بووە بۆ چین کە چەندین رووداوی گرنگی مێژوویی چینی لەناو تۆمارکراوە.
Seamless Wikipedia browsing. On steroids.
Every time you click a link to Wikipedia, Wiktionary or Wikiquote in your browser's search results, it will show the modern Wikiwand interface.
Wikiwand extension is a five stars, simple, with minimum permission required to keep your browsing private, safe and transparent.