![cover image](https://wikiwandv2-19431.kxcdn.com/_next/image?url=https://upload.wikimedia.org/wikipedia/commons/thumb/9/96/Toronto_-_ON_-_Toronto_Harbourfront7.jpg/640px-Toronto_-_ON_-_Toronto_Harbourfront7.jpg&w=640&q=50)
بورجی سی ئێن
From Wikipedia, the free encyclopedia
بورجی سی ئێن (بە ئینگلیزی: The CN Tower) بورجێکی پەیوەندی و چاودێری کۆنکریتییە بە بەرزی ٥٥٣.٣ مەتر (١٬٨١٥.٣ پێ). لە ساڵی ١٩٧٦ لە ناوەڕاستی تۆرۆنتۆی کەنەدا دروست کراوە. ئەم بورجە لەسەر زەوییەکانی ھێڵی ئاسنینی پێشووی کەنەدا دروست کراوە، بۆیە ناوەکەشی (سی ئێن لە ھاوبەشگای نیشتمانی) خوازرایە. کاتی خۆی ھاوبەشگای ھێڵی ئاسنینی کەنەدایی ئەم زەوییانەی بەناوی ھاوبەشگایەکی خانووبەرەی کەنەدایی کرد بەناوی ھاوبەشگای کراونی فیدراڵی بۆ پەرەپێدانی خانووبەرە.
لەوانەیە ئەم وتارە بۆ گەییشتن بە ئاستی ستانداردی شێوازی نووسینی وتار لە ویکیپیدیادا، ویکیسازی پێویست ببێت. تکایە ئەگەر دەتوانن ئەم پەڕەیە باشتر بکەن. |
بورجی سی ئێن | |
---|---|
![]() | |
بەشێکە لە | Seven Wonders of the Modern World |
دامەزران | ١ی کانوونی دووەمی ١٩٧٦ |
ناونراوە لەدوای | Canadian National Railway |
وڵات | کەنەدا |
دابەشکاریی کارگێڕی | Old Toronto، تۆرنتۆ |
جێ | تۆرنتۆ |
پۆتانی شوێن | ٤٣°٣٨′٣٤″N ٧٩°٢٣′١٤″W |
خاوەن | Canada Lands Company |
ماددەی بەکارھاتوو | کۆنکریت، پۆڵا |
خەڵاتەکان | ئینسایکڵۆپیدیای گینس |
نژیاروان | John Andrews |
ڕێکەوتی کردنەوە | ٢٦ی حوزەیرانی ١٩٧٦ |
Open days | all days of the week |
وێبگە | http://www.cntower.ca/ |
بینین لە پۆلدا | Category:Views from the CN Tower |
![]() | |
![](http://upload.wikimedia.org/wikipedia/commons/thumb/2/2d/Toronto_-_ON_-_CN_Tower_bei_Nacht2.jpg/640px-Toronto_-_ON_-_CN_Tower_bei_Nacht2.jpg)
بورجی سی ئێن خاوەنی ژمارەی پێوانەیی یەکەم بوو لەسەر ئاستی جیھان بۆ بورجە بەرزەکان کە ماوەی ٣٢ ساڵی خایاند تا ساڵی ٢٠٠٧ کاتێک بورجی خەلیفە لە دوبەی دروست کرا نازناوەکەی لێ سەندرایەوە. دوای دروستکردنی چەندین بورجی بەرزتر لە جیھاندا، ئێستا لە ڕیزبەندیی نۆیەمین بەرزترین بورجی جیھانە. بورجی سی ئێن یەکێکە لە حەوت سەرسووڕھێنەرەکەی بواری ئەندازیاری لە جیھان، کە لە ساڵی ١٩٩٥ لەلایەن کۆمەڵەی نژیاروانیی ئەمریکی ھەڵبژێردرا. ئەم بورج ئەندامی یەکێتیس بورجە بەرزەکانی جیھانە.[1][2][3][4]
یەکێکە لە شوێنە ھەرە بەرچاوەکانی تۆرۆنتۆ کە ساڵانە پتر لە ملیۆنێک گەشتیار سەردانی دەکەن.[5]