From Wikipedia, the free encyclopedia
فلوتەر کیتێکی پهرهپێدانی نەرمامێری سەرچاوە کراوەیە کە لەلایەن كۆمپانيای گووگڵ دروستكراوە و پەرەی پێدراوە. بەكاردێت بۆ پەرەپێدانی ئەپڵیکەیشنێک کە لە سیستمە کارگێڕییەکانی ئەندرۆید، ئای ئۆ ئێس، ماک، لینویکس، مایکرۆسۆفت وینۆدۆز، گووگڵ فیوشا، وێب و هیتر کار دەکات.[1][2] بۆ یەکەم جار لە ساڵی ٢٠١٥ باسكرا، دواتر لە ئایاری ٢٠١٧ بە فەرمی بڵاوكرایەوە.[3]
ئەم وتارە لە وتارێکی ویکیپیدیاوە وەرگێڕدراوە و پێویستی بە بەسەرداچوونەوە ھەیە. ئەگەر تۆ زمانە ڕەسەنەکە باش دەزانیت، تکایە بەسەر ئەم وتارەدا بچۆرەوە لە دەقە ڕەسەنەکەوە. |
یەکەم فێرژنە فلوتەر ناسرا به "سکای" وە لەسەر سیستەمی ئهندرۆید بەكارهات لەساڵی 2015, هەر له هەمان ساڵدا "دارت"یش نمایشكرا, بە مەبەستی ئەوەی بتوانێت ڕێندەری 120 وێنه بكات له چرکەیەکدا.[4] لە کۆنگرەی "Google Developer Days" لە شاری "شەنگهای" لە مانگی سێپتێمبەری ساڵی 2018, کۆمپانیای گۆگڵ پێش دیمەنی فلوتەر 2ی نمایشکرد,کە دوایین بڵاوکراوەی گەورەیە پێش فلوتەر 1.0, لە مانگى ديسێمبەری هەمان ساڵ کۆمپانیای گۆگڵ لە بۆنەیەکی تاییەت بە ناوی "فلوتەر " فلوتەر 1.0یی بڵاوکردەوە, لە مانگی مای ساڵی 2020 فێرژنی 2.5یی "دارت" و فێرژنی 1.17.0یی "فلوتەر"ی بڵاوکرەوە, کە پاڵپشتی API دەکرد و خێرایەکی باشتری هەبوو لەسەر سیستەمی ئای ئۆ ئێس.[5]
بەشەگرنگهکانی فلوتەر بریتیە لە :
سەرجەم پرۆگرامەکانی فلوتەر بە زمانی پڕۆگرامسازی دارت دەنووسرێت وە لە زۆربەی زمانەکانی تری پرۆگرامسازی باشتر و تایبەترە.[6]
بزوێنەری فلوتەر کە بە شێوەیەکی سەرەکی لە سی ++دا نووسراوە, پشتگیری پێشکهش کردنی ئاستی نزم دابین دەکات بە بەکارهێنانی "سکیا" کتێبخانەی گرافیکی گۆگڵ, سەڕەرای ئەوەش, ئەوە ڕووکار دەکات لەگەڵ ئێس دی سی سی تایبەت بە پلاتفۆرم وەک ئەوانەی کە دابینکراون لە لایەن سیستەمی ئەندرۆید و ئای ئۆ ئێس.[7]
کتێبخانە دامەزراوەکە لە دارت نووسراوە, بنچینەی پۆڵەکان و کردارەکان دابین دەکات کە بەکاردێت بۆ دروستکردنی بەرنامەکان بە بەکارهێنانی فلوتەر, وەک APIs بۆ ئەوەی لەگەڵ بزوێنەرەکە پەیوەندی دروست بكەن.[8][9]
چوارچێوەی فلوتەر دوو کۆمەڵە ویجیت لەخۆ دەگرێت کە لەگەڵ زمانەکانی دیزاینی تایبەتدا دەگونجێت: ماتێریاڵ دیزاینی ویحیتەکان زمانی دیزاینی گووگڵ جێ بەجێ دەکات.[10][11][12][13]
فلوتەر جۆرەها ویجێت بەکاردێنێت بۆ گەیاندنی بە تەواوی و كارپێكردنی بەرنامەکان,ئەم ویجێتانە تەلارسازی چوارچێوەی فلوتەرن.[14]
بنچینەکانی ویحێت لە فلوتەر
ویجێتەکان بە گشتی بە سێ جۆری بنەڕهتی پێناسە دەكرێن:
ویجێتی دەوڵەتدار و ویجێتی بێ دەوڵەت و میرات ویجێت بوون بە پلەبەندی چینی ناوەند لە چوارچێوەی فلوتەر, سێ جۆری بنەڕەتی ویجێتەکان بەکاردێن لە دروستکردنی هەموو بەرنامەکانی فلوتەر.[15]
Seamless Wikipedia browsing. On steroids.
Every time you click a link to Wikipedia, Wiktionary or Wikiquote in your browser's search results, it will show the modern Wikiwand interface.
Wikiwand extension is a five stars, simple, with minimum permission required to keep your browsing private, safe and transparent.