From Wikipedia, the free encyclopedia
فری بی-ئێس-دی، سیستمێکی کارگێڕیی شێوە-یونیکسە (UNIX-like)، شۆڕبووەوەی توێژینەوەی یونیکسە لەلایەن دەزگای دابەشکردنی نەرمەکاڵای بەرکلەیەوە (BSD). لەسەر پەڕەی فەرمی ئاوا پێناسە کراوە: «سەرچاوەکراوە، جێبەجێکەری ستانداردی شێوە-یونیکسە بۆ x86 (ھەردوو ٣٢بیت و ٦٤ بیت)».[1] ھەرچەندە لەبەر ھۆکاری یاسایی FreeBSD ناتوانێت مارکەی بازاڕی Unix بەکاربھێنێت، لە ھەمان کاتدا بۆ خۆی بەرھەمی BSDیە و پێشتر بە BSD Unix یان Berkley Unix دەناسرا. یەکەم وەشانی فری بی-ئێس-دی لە ساڵی ١٩٩٣دا بڵاو کرایەوە،[2] لە ئێستادا لەناو ئەو سیستەمانەی کە BSDین سێ چارەکیان سەرچاوەکراوەی BSDین.
گەشەپێدەر | The FreeBSD Project |
---|---|
بنەماڵە | شێوە-یونیکس |
باری کارکردن | زیندوو |
مۆدێلی سەرچاوە | سەرچاوە کراوە |
یەکەم وەشان | ١ی تشرینی دووەمی ١٩٩٣ |
بازاڕی ئامانج | Servers, workstations, embedded systems, network firewalls |
بەڕیوەبەری فایلەکان | pkg |
سەکۆکان | x86-64, ARM64, ARM32, IA-32, MIPS, PowerPC, RISC-V, 64-bit SPARC |
جۆری ناوک | Monolithic kernel |
قەبارەی بەکارھێنەر | بی ئێس دی |
ناوبەستی نیگارەیی بەکارهێنەر | Unix shell |
مۆڵەتنامە | FreeBSD License, FreeBSD Documentation License |
ماڵپەڕی فەرمی | www |
وێنەی کۆدی فری بی ئێس دی لە گیتھەب[3] و بنکەی کۆدی فەرمیی خۆیدا[4] ھەیە. زۆرینەی کۆدی سەرچاوەی بی ئێس دی بوەتە سەرچاوەی سیستمی کارگێڕی داروین (کە بنەمای ماکئۆس،[5] ئای ئۆ ئێس، ئایپادئۆس و بەرھەمەکانی تری ئەپڵ) ھەروا سەرچاوەی ھەندێکی پلەی ستەیشن ٣ و سیستمی کارگێڕیی پلەی ستەیشن ٤یش ھەر فری بی ئێس دی'ە.[6]
Seamless Wikipedia browsing. On steroids.
Every time you click a link to Wikipedia, Wiktionary or Wikiquote in your browser's search results, it will show the modern Wikiwand interface.
Wikiwand extension is a five stars, simple, with minimum permission required to keep your browsing private, safe and transparent.