گەورەی ژنانی جیهان From Wikipedia, the free encyclopedia
فاتیمە کچی محەممەد ناسراو بە فاتیمە زەھرا (بە عەرەبی: فَاطِمَة ٱبْنَت مُحَمَّد؛ لەدایکبووی ٦١٥ - مردووی ٢٨ی ئابی ٦٣٢[1][2][3]) کچی پێغەمبەری ئیسلام محەممەد و خەدیجە، و ژنی عەلی کوڕی ئەبووتاڵیب بوو. بەگوێرەی بیرووباوەڕی سوننە، فاتیمە کچە بچووکەکەی محەممەد بوو، و بەگوێرەی شیعە، تاکە منداڵی خوێنیی نێوان محەممەد و خەدیجە بوو.[4][5][6] ھاوسەرەکەی فاتیمە، عەلی چوارەمین و کۆتا خوولەفای ڕاشیدین و یەکەم ئیمامی شیعە بوو. ئەوان بەیەکەوە دوو منداڵیان بوو بەناوەکانی حەسەن و حوسێن؛ دووەم و سێیەم ئیمامەکانی شیعە.[7][8] فاتیمە یەکێکە لە ژنە ڕێزلێگیراوەکانی ئیسلام و نازناوی گەورەی ژنانی جیهانی هەیە،[9] کە لە تەمەنی منداڵیدا لە باوکی نزیک بوو و لە کاتە دژوارەکاندا ھاوکاریی کردووە. دواتریش بە ھەمان شێوە ھاوکاری ھاوسەر و منداڵەکانی بووە. فاتیمە تاکە منداڵی محەممەدە کە کوڕی بووبێت و تەمەنیان لە قۆناغی منداڵیدا تێپەڕیبێت.
فاتیمەی زەھرا | |
---|---|
بە عەرەبی: فَاطِمَةُ الزَّهْرَاء | |
لەدایکبوون | ٢٧ی تەممووزی ٠٦٠٤ مەککە، عەرەبستانی سعوودی |
مردن | ١٤ی کانوونی یەکەمی ٦٣٢ ساڵ ژیاوە) مەدینە، عەرەبستانی سعوودی | (٢٨
بەشێکە لە | ھاوەڵان |
شوێنی ناشتن | قەبرستانی بەقیع |
باوک | محەممەد |
دایک | خەدیجە کچی خووەیلید |
ھاوسەر | عەلی کوڕی ئەبووتاڵیب |
منداڵ | Umm Kulthum bint Ali ibn Abi Talib، زەینەب کچی عەلی، موحسین کوڕی عەلی، حەسەن کوڕی عەلی، حوسێن کوڕی عەلی |
ئایین | ئیسلام |
فاتیمە لەناو جیھانی ئیسلامیدا بەردەوام ناوێکی ڕێزلێگیراو بووە، و یەکێکە لەو ناوانەی کە زۆرترین کچی موسڵمان ناویان لێ نراوە.[10][11]
Seamless Wikipedia browsing. On steroids.
Every time you click a link to Wikipedia, Wiktionary or Wikiquote in your browser's search results, it will show the modern Wikiwand interface.
Wikiwand extension is a five stars, simple, with minimum permission required to keep your browsing private, safe and transparent.