عەبدولحەمیدی دووەم
خەلیفەی سەت و دووهەمی موسوڵمانان و سوڵتانی سی و چوارەمی دەوڵەتی عوسمانێکان / From Wikipedia, the free encyclopedia
عەبدولحەمید کوڕی عەبدولمەجیدی یەکەم سوڵتانی سی وچوارەمە لە سوڵتانە عوسمانیەکان، ودواین سوڵتانە کە بەکردار حوکمی کرد بێت، ویەکێکە لە زیرەکترین سوڵتانەکانی عوسمانی لە دایک بووە لە ٢١ی ئەیلولی ١٨٤٢ز، و حوکمی گرتە دەست ساڵی ١٨٧٦ز، ولە تەختی دەسەڵات دوور کەوتەوە ساڵی ١٩٠٩ز، ولە ژێر نیشتەجێبوونی دیاری کراودا مایەوە تا وەفاتی کرد لە ١٠ی شوباتی ١٩١٨ز.
عەبدولحەمیدی دووەم | |
شازادە عەبدولحەمیدی لە «قەڵای مورال» لە سکۆتلاند لە ساڵی ١٨٦٧ز | |
ناوی سوڵتان | سوڵتان عەبدولحەمیدی دووەم |
---|---|
لە دایکبوون | ١٨٤٢ |
مردن | ١٩١٨ |
پێش خۆی | موڕادی پێنجەم |
دوای خۆی | محەمەدی پێنجەم |
بنەماڵەی فەرمانڕەوا | عوسمانییەکان |
بنەماڵەی پاشایەتی | عوسمانی |
باوک | عەبدولمەجیدی یەکەم |
دایک | تیرموژگان |
بیروباوەڕ | ئیسلامی سوننە |
سوڵتان عەبدولحەمید لە کۆشکی سوڵتانی خوێندویەتی ولەگەڵ تورکیدا زمانی فارسی وعەرەبی وفەڕەنسی خوێندووە وھەروەک مێژوو وئەدەبی خوێندووە وگرنگیەکی زۆری داوە بە شیعر.
سوڵتان ڕۆحێکی چاکسازی بڵاوکردەوە وپایەی سەدری ئەعزەمی دا بە مەدحەت پاشا یەکێک لە سەرکردەکانی چاکسازی فەرمانی دەرکردنی دەستوری نوێی دا وئیشی پێ بکرێت، ودەستورەکە وەرگیرابوو لە دەستوری وڵاتە ئەوروپیەکان وەک بەلجیکا وفەڕەنسا وئەوانی تر.
ھەندێک ئەیناسن بە (ئولو خاقان) واتە (پاشای مەزن) و لە ڕۆژاوا ناسراوە بە (سوڵتانی سور) بە بیانوی کوشتارگەی ئەرمەن کە لە سەردەمی دەسەڵاتی ئەودا ڕوویدا کە بۆخۆی خەتای ئەرمەنەکان بوو لە ڕاستیدا.
زۆربەی موسڵمانان بە دوایین خەلیفەی تەواوی موسڵمانانی دادەنێن، کە ھیمەتێکی بەرزی ھەبوو لە کێشە ئیسلامیەکاندا، وپڕۆژەی سکەی ئاسنی حیجازی لێدا کە مەدینە بە دیمەشقەوە ئەبەستێت وئەیویست ئەو خەتە درێژکاتەوە بۆ ھەریەک لە ئەستەنبوڵ و بەغدا کە لە کاتی جەنگی جیھانی یەکەم ئینگلیز پڕۆژەکەیان لەناوبرد چونکە لەوەدەترسان ئەو پڕۆژەیە جیھانی ئیسلامی بەیەکەوە گرێ بدات.
بەشێک لە نەتەوەی عوسمانی پێشوازی گەڕانەوەی حوکمی دەستوریان کرد دوای دوورخستنەوەی سوڵتان عەبدولحەمید، لە کاتێکا زۆربەی موسڵمانان تا ئێستا ڕێز لەم سوڵتانە ئەنێن کە دەسەڵاتی لە دەست دا لە پێناو خاکی فەلەستیندا کە ڕازی نەبوو بیفرۆشێت بە سەرکردەکانی سەھیۆنیەت ئەوەش گەورەترین شکۆمەندی بوو بۆ ئەو سوڵتانە.