عادل موراد
From Wikipedia, the free encyclopedia
عادل موراد (ماوەی ژیان: ١١ی کانوونی یەکەمی ١٩٤٩ - ١٨ی ئایاری ٢٠١٨) ئەندامی دەستەی دامەزرێنەری یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان و سکرتێری ئەنجومەنی ناوەندی یەکێتی بوو.
ئەم وتارە بەزۆری یان بەتەواوی پشت بە تەنیا یەک سەرچاوە دەبەستێت. |
عادل موراد نوێنەری تایبەتی جەلال تاڵەبانی بوو لەدیمەشق. لەکاتی حکومەتی کاتیی عێراق، نوێنەری یەکێتی بوو لەبەغداد. ماوەی چوار ساڵ باڵیۆزی عێراق بوو لەڕۆمانیا.
عادل موراد ماوەی چەند ساڵێک لێپرسراوی مەکتەبی ناوەندی ڕاگەیاندنی یەکێتی بوو، دواتر بووە بە سکرتێری ئەنجومەنی ناوەندی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان.
دوای ململانێیەکی سەخت لەگەڵ نەخۆشی، ڕۆژی ١٨ی ئایاری ٢٠١٨ لەئەڵمانیا کۆچی دوایی کرد.