From Wikipedia, the free encyclopedia
شەبەنگی کارۆموگناتیسی (بە ئینگلیزی: The Electromagnetic Spectrum) مەودای تەواوی شەپۆلە کارۆموگناتیسیەکانە بە ھەموو لەرە لەرە کانیانەوە یان درێژی شەپۆلەکانیەوە. ھەموو شەپۆلە کارۆموگناتیسیەکان لە بۆشاییدا بە ھەمان خێرایی دەگوێزرێنەوە واتا بە خێرایی ( ٣٠٠،٠٠٠ کم/چرکە).
-پەیوەندی خێرایی شەپۆل بە درێژی شەپۆل و لەرەکەی دەکاتە :
شەپۆڵی ڕادیۆیی : شەپۆڵە ڕادیۆ کانی AM و FM وە شەپۆڵی تەلەفزیۆنی .
شەپۆڵە مایکڕۆییەکان : لە ڕاداردا ، لێکۆڵینەوەی گەردیلەو گەردی ماددەکان ، فڕۆکەوانی ، کەشتیوانی، فڕنی شەپۆڵە مایکڕۆییەکان.
شەپۆڵی خوار سور (IR) : لە شەبەنگە گەردییە لەرەوەکان و وێنەگرتنی فۆتۆگرافی ، وچارەسەری سروشتی ماسوولکە.
ڕووناکی بینراو : وردبینی ڕوناکی و زانستی گەردونی بینایی. تیشکی سەروبنەوشەیی (UV) : پاکژکردنەوەی ئامێرە پزیشکیەکان ، جیاکردنەوەی کانزا فلۆرییەکان .
تیشکی X : پشکنینی پزیشکی بۆ ئێسقان و ددان و شانە گرنگە وە چارەسەرکردنی لووە شێرپەنجەییەکان .
تیشکی گاما : لێکۆڵینەوەی کەلێنەکان لە پێکهاتەی ماددە ئەستورەکان . چارەسەری نەخۆشی شێرپەنجە . بۆمبی ناوەکی (ئەتۆمی) .
کۆمنزی ویکیمیدیا، میدیای پەیوەندیدار بە شەبەنگی کارۆموگناتیسی تێدایە. |
Seamless Wikipedia browsing. On steroids.
Every time you click a link to Wikipedia, Wiktionary or Wikiquote in your browser's search results, it will show the modern Wikiwand interface.
Wikiwand extension is a five stars, simple, with minimum permission required to keep your browsing private, safe and transparent.