شۆڕشی توونس ( کە بە شۆڕشی ئازادی و کەرامەت ناسراوە، شۆڕشی ١٧ی کانوونی دووەم، یان شۆڕشی ١٤ی کانوونی دووەم )، شۆڕشێکی جەماوەرییە کە لە ١٧ ی کانوونی دووەمی ٢٠١٠ بە ھاودەنگی لەگەڵ محەممەد ئەلبووعەزیزی، کە لە ھەمان ڕۆژدا وەک دەربڕینی توڕەیی خۆی لە بێکارییەکەی و دەستبەسەرداگرتنی عەرەبانەکەی کە لەلایەن ژنە پۆلیسێکەوە بەناوی فادیە حەمدی (بوعەزیزی لە سێشەممە ٤ ی کانوونی دووەمی ٢٠١١ لە نەخۆشخانەی بن ئاروس بەھۆی سووتانی توندەوە کۆچی دوایی کرد) ئەمەش بووە ھۆی سەرھەڵدانی خۆپیشاندانەکان لە ١٨ی کانوونی دووەمی ٢٠١٠ و ھەزاران خەڵکی توونس بەھۆی دۆخی بێکاری و نەبوونی دادپەروەری کۆمەڵایەتی و خراپتربوونی گەندەڵی لەناو ڕژێمی دەسەڵاتداردا، ھەروەھا ئەمەش بووە ھۆی سەرھەڵدانی ڕووبەڕووبوونەوە لە نێوان سەدان گەنجی ناوچەی سیدی بوزید و ویلایەتی قەسرەین لەگەڵ ھێزەکانی ئاسایش، بەجۆرێک بزووتنەوە ناڕەزایەتییەکە گواسترایەوە لە ناوەندی ویلایەتەکەوە بۆ شارەکانی دراوسێی تەشەنەی کرد، وەکو مکناسی، ڕەقاب، سیدی عەلی کوڕی عەون، مێنزێل بوزیانۆ ئەلقەسرەین، و فێریانا. ئەم خۆپیشاندانانە کە زۆرێک لە شارەکانی توونسی لەخۆگرتبوو، لەئەنجامی پێکدادانەکانیان لەگەڵ ھێزەکانی ئاسایش، کوژراو و برینداری زۆر لەنێو خۆپیشاندەراندا لێکەوتەوە، ھەروەھا سەرۆک زەینەلعابدین کوڕی عەلی ناچارکرا ژمارەیەک وەزیر لە کارەکەکانیان دووربخاتەوە، لەنێویاندا وەزیری ناوخۆ، بەڵێنیان بە چارەسەرکردنی ئەو کێشانە دا کە خۆپیشاندەران داوای چارەسەریان دەکرد، ھەروەھا نیازی خۆی ڕاگەیاند کە خۆی بۆ ھەڵبژاردنی سەرۆکایەتی لە ساڵی ٢٠١٤ دا کاندید نەکات. دوای وتارەکەی، ماڵپەڕە بلۆککراوەکانی توونس وەکیووتیووب دوای ٥ ساڵ لە بلۆککردن کرانەوە، ئەمە جگە لەوەی کەمێک نرخی ھەندێک بەرھەمی خۆراکی کەمکرایەوە. بەڵام ناڕەزایەتییەکان فراوانتر بوون و چڕییان زیاتر بوو تا گەیشتنە بینا حکوومییەکان، ئەمەش وایکرد سەرۆک زەینەلعابدین کوڕی عەلی دەست لەکاربکێشێتەوە و لەناکاو وڵاتەکەی بەجێبھێڵێت بە پاراستنی ئاسایشی لیبیا بۆ سعوودیە لە ڕۆژی ھەینی ١٤ی ١ی ٢٠١١. لە ھەمان ڕۆژدا، محەممەد غانووچی دەستبەکاربوونی بەشێوەیەکی کاتی لە پۆستی سەرۆکایەتی کۆمار ڕاگەیاند بەھۆی شکستی سەرۆک کۆمار لە ئەرکەکانیدا، بەپێی بڕگەی ٥٦ی دەستوور، لەگەڵ ڕاگەیاندنی دۆخی لەناکاو و قەدەغەی ھاتووچۆ. بەڵام ئەنجومەنی دەستووری دوای ڕۆژێک بڕیاریدا پەنا بۆ بەشی ٥٧ی دەستوور ببات و پۆستی سەرۆک کۆمار بە بەتاڵی ڕابگەیەنێت و بەو پێیەش ڕۆژی شەممە ١٥ی ڕێبەندانی ٢٠١١ ڕایگەیاند کە سەرۆکی پەرلەمان فوئاد مووبزیع پۆستی سەرۆک کۆمار بەشێوەیەکی کاتی وەربگرێت تا ھەڵبژاردنی پێشوەختەی سەرۆکایەتی لە ماوەی ٤٥ بۆ ٦٠ ڕۆژدا بەڕێوەدەچێت. شۆڕشی توونس تەقێنەری سەرەکی زنجیرەیەک ناڕەزایەتیی و شۆڕش بوو لە ژمارەیەک وڵاتی عەرەبیدا.[1][2][3]

Thumb
خۆپیشاندەران لە شەقامی حەبیب بۆرقیبە.
Thumb
ھێزەکانی سوپا بینای کۆشکی حکوومەت لە گۆڕەپانی قەسبە دەپارێزن.
Thumb
تێکھەڵچوون لە نێوان ئاسایش و خۆپیشاندەران.
Thumb
تێکھەڵچوون لە نێوان ئاسایش و خۆپیشاندەران
Thumb
بۆمبی فرمێسکڕێژ لەلایەن ئاسایشەوە لە ھەوڵێکدا بۆ بڵاوەپێکردنی خۆپیشاندەران.
Thumb
دروشمی "دڵسۆزی دڵسۆزی بۆ خوێنی شەھیدان"
Thumb
زرێپۆشی سوپای توونس پاسەوانی کاتدراڵی توونس دەکات لە شەقامی حەبیب بۆرقیبە.
Thumb
ئۆپەراسیۆنێکی سەربازی دژی گومانلێکراوان لە توونس.
Thumb
سوپا و ھێزە ئەمنییەکان لە توونسی پایتەخت
Thumb
بڵاوکراوەیەک بۆ پشتیوانی لە شۆڕش لە شاری بێسانسۆنی فەڕەنسا.

سەرچاوەکان

Wikiwand in your browser!

Seamless Wikipedia browsing. On steroids.

Every time you click a link to Wikipedia, Wiktionary or Wikiquote in your browser's search results, it will show the modern Wikiwand interface.

Wikiwand extension is a five stars, simple, with minimum permission required to keep your browsing private, safe and transparent.