شارەدێیەک لە ڕۆژھەڵاتی کوردستان From Wikipedia, the free encyclopedia
سێرۆ شارەدێیەکە، کەوتووەتە گوندەواری برادۆست، ناوچەی سۆما و برادۆست، شارستانی ورمێ، پارێزگای ورمێ، ڕۆژھەڵاتی کوردستان، ئێران.[1][2] ئەم شارەدێیە ناوەندی ناوچەی سۆما و برادۆستە.
سێرۆ | |
---|---|
Serow - سِرُو - Sêro | |
وڵات | ئێران ڕۆژھەڵاتی کوردستان |
پارێزگا | پارێزگای ورمێ |
شارستان | ورمێ |
ناوچە | سۆما و برادۆست |
گوندەوار | برادۆست |
بوون بەشارەدێ | ٢٠٠٠ز |
دەسەڵات | |
• بەڕێوەبەری شارەدێ | سەعید حەقیقی عەلیکانی |
بەرزایی | ١٬٥٩٣ مەتر (٥٬٢٢٦ پێ) |
ژمارەی دانیشتووان (٢٠٠٦) | |
• سەرجەم | ١٬٥٠٨ |
زمان و ئایین | |
• زمان | کوردی (کرمانجی) |
• ئایین | ئیسلام(سوننە) |
ناوچەی کاتی | UTC+٣:٣٠ (ناوچەی کاتی) |
• ھاوین (DST) | UTC+٤:٣٠ (ھاوین) |
تەلەفۆن | ٠٤٤ |
ئەم شارەدێیە لەبەرئەوەی لە سەرسنوری دەستکردی نێوان ئێران(ڕۆژھەڵاتی کوردستان) و تورکیا(باکووری کوردستان) ھەڵکەوتووە جێگەی بازرگانییەکی گرنگە بەتایبەت بووەتە جێگەی ساخکردنەوەی جلی تورکی، لەبەرئەوەش ئەم شارەدێیە گەشتیارێکی زۆر ڕووی تێدەکات لە سەرانسەری وڵاتی ئێرانەوە بۆ بازاڕکردنی کاڵای تورکی، شارەدێی سێرۆ (٥٥کم) دەکەوێتە باکوری ڕۆژاوای شاری ورمێوە،
لە ساڵی (٢٠٠٠ز)دا لەلایەن ئەنجومەنی وەزیرانی دەوڵەتی ئێرانەوە بە فەرمی بووە شارەدێ و لەساڵی (٢٠٠١ز)دا شارەوانی تیاکرایەوە. ئەم شارەدێیە دروستکرا لە یەکگرتنی گوندەکانی (سێڕۆ و ناوجھان و بھیک و کۆراوە).
سێرۆ ھاوسنوورە لەگەڵ ئەم گوندانە:
ھەبوونی زەوی کشتوکاڵی بەراو و دێمی بەپیت و بوونی ئاوی زۆری سەرزەوی و ژێر زەوی و ئاوھەوای کوێستانی و دابارینی بارانی گونجاو ساڵانە، ئەمانە ھەمووی ھۆکارن بۆ ئەوەی کە بەرووبوومێکی باش بەرھەم بێت لە گەنم و جۆ و نۆک و نیسک و ماش و پەتاتە و تووتن و ھتد لەم شارەدێیەدا.
ھەروەھا کەش و ھەوای گونجاوی ئەم شارەدێیە وەھایە کە دەست بدات بۆ رەز و باخ کە لە باخەکانی سێو و ھەرمێ و قەیسی و گێلاس و ھەڵوژە و قۆخ و ...ھتد. وەچەندەھا دارو درەختی خۆڕسکی بەردار و بێبەر لە ناوچەکەدا ھەیە.
Seamless Wikipedia browsing. On steroids.
Every time you click a link to Wikipedia, Wiktionary or Wikiquote in your browser's search results, it will show the modern Wikiwand interface.
Wikiwand extension is a five stars, simple, with minimum permission required to keep your browsing private, safe and transparent.