ئارتەر کۆنان دۆیڵ
From Wikipedia, the free encyclopedia
سێر ئارسەر کۆنان دوێڵ (بە ئینگلیزی: Sir Arthur Ignatius Conan Doyle)(٢٢ی مایسی ١٨٥٩–٧ی تەممووزی ١٩٣٠)، نووسەر و پزیشکی سکۆتلەندی بوو. ناسراوە بە دروستکردنی کەسایەتیی شارلۆک ھۆڵمز و نووسینی کورتە چیرۆک لەسەری. ھەروەھا چیرۆکی خەیاڵی-زانستی و چیرۆکی مێژووییی نووسیوە. دوێڵ لە ٢٢ی مایسی ١٨٥٩ لە ئێدینبەرەی سکۆتلەندا لەخێزانێکی ھەژار لەدایک بوو. کۆلیجی پزیشکیی لە زانکۆی ئێدینبەرە تەواو کرد و مامۆستاکەی جۆزێف بێڵ زۆر کاری تێ کردووە کە خاوەنی توانایەکی نائاسایی بووە لە گەیشتنە دەرەنجام و بەرھەمھێناندا.[1] پاشان شوێنی نیشتەجێبوونی گواستەوە بۆ لەندەن، لەوێ کلینکێکی تایبەت بەخۆی کردەوە، بەڵام لە کلینیکداریدا سەرکەوتوو نەبوو.
لەپاش ھەشت ساڵ لە کارکردن لە بواری پزیشکیدا، ئارتەر بیری لە نووسینی چیرۆکێک کردەوە، بەکردەیی، ھەستا بەنووسینی یەکەمین چیرۆکی لەژێر ناوی «ژوورەوە ڕەنگ سوورە گەشەکە»، و پێشوازییەکی زۆر باشی لێ کرا لەلایەن خەڵکەوە کە ئەمەش بوو بە ھاندەرێک بۆ ئەو کە چەند چیرۆکێکی تریش بنووسێت.