From Wikipedia, the free encyclopedia
سیستمی زاوزێی پیاوانە (بە زمانی ئینگلیسی: Male reproductive system ) سیستمێکە لە ناو جەستەی مرۆڤدا کە ئەرکی سەرەکی زاوزێی وەئەستۆیە .
ئەم سیستمە لە کێر، گون، کیسەی گون پێکھاتووە. ھەر گونێک لەخۆگری ئەندازەیەکی زۆر بۆرین(لوولە) کە ئەرکیان درووستکردنی تۆوە . سپێڕمەکان لە ناو ئاڵۆزە[1] یان تۆوبەر (بە زمانی ئینگلیسی:Epididymi) کامڵ ئەبن و رائەگیرێن. بۆریەکی تر لوولەی گوێزەرەوەکان بە بۆری ئاوھاتنەوە ئەنوسێنێ کە ئەم بۆریە خۆی ئەنووسێ بەمیزەڕۆوە (بە زمانی ئینگلیسی:Urethra). سێ دانە لوو (ڕژێن، Gland) کە دوانیان تۆو درووست ئەکەن و یەکیشیان لووی پڕۆستاتە، شلاوێک دەرئەدەن کە ئەرکی خۆراکدان (بژیوکردنی) و راگواستنی سپێرمەکانی وەئستۆیە. ئەم دەردراوانە لەگەڵ تۆوەکاندا شلاوێک درووست ئەکەن بە ناوی ئاو . لە درێژایی جووتبووندا (سێکس کردن)، شانەی[2] رەپکردنی کێر پڕ ئەبێ لە خوێن و ئەبێتە ھۆی رەق و قوت و رەپ بوونی کێر تاکوو بتوانێ بچێتە ناو ئەندامی زاوزێی ژنانەدا (قوز). لە کاتی راحەتبوون، گرژ بوونەوەی ماسولکەکانی کێر وا ئەکات تاکوو ئاوی پیاو لە رێگەی بۆریەکەوە بەرەوە میزەڕۆ و لەوێشەوە بەرەوە دەری کێر بێتە دەر.[3]
Seamless Wikipedia browsing. On steroids.
Every time you click a link to Wikipedia, Wiktionary or Wikiquote in your browser's search results, it will show the modern Wikiwand interface.
Wikiwand extension is a five stars, simple, with minimum permission required to keep your browsing private, safe and transparent.