لەباوەڕی مەسیحییەکاندا بۆ سیانەیی پیرۆز یان یەرەیی (بە ئینگلیزی: Trinity)، خودا وەکوو سێ دانە کەسی پیرۆز پێناسە دەکرێت (بەگریکی: ὑποστάσεις) کە بریتیین لە خودا باوک، خودای کوڕ (یەسووعی مەسیح) و ڕۆحی پیرۆز. ئەم سیانە لەکەسایەتیدا جیاوازن و بەڵام پێکەوە یەکن و لەیەکێتیدا پێکەوەن و ھەریەکەشیان وەکوو یەک یەکسانن و ھاوجەوھەرن (بەگریکی: ὁμοούσιοι). بەجۆرێکی تر، ھەرسێ کەسایەتییەکەی سیانەیی پیرۆز لەیەک شتن. ئەم باسە یەکێکە لە باسە ئاڵۆزەکانی نێو باوەڕی مەسییحەتدا.[2]
خودای باوک، خودای کوڕی نارد بۆ جیھان[3]، کە ئەمەش لەڕێگەی ڕۆحی پیرۆزەوە بوو[4]، لەکاتێکدا ڕۆحی پیرۆز بەیەکێکی تر لە سیانەیی پیرۆز دادەنرێت و ناو دەبرێت بە ڕۆحی باوک [5] و ڕۆحی یەسووع[6]، نموونەکان لەسەر یەکێتی لە سیانەیی پیرۆزدا، زۆرن.
بەبڕوای مەسیحییەکان، بەتەنھا یەک کەس لەنێو سیانەییەکەدا جێی رەزامەندی نییە بەڵکو پێویستە ھەموویان پێکەوە قبووڵ بکرێن.[7]
زاراوەی "سیانەیی خودا یان سیانەیی پیرۆز"، بەھیچ جۆرێک لەنێو کتێبی پیرۆزدا بەکارنەھاتووە، بەڵکو بۆ یەکەم جار ئەم زاراوەیە لە ئەنجومەنی نیقییەدا بەکارھات، بەڵام ناوەڕۆکی بابەتەکە لەئینجیلدا بۆ چەند جارێک بەکارھاتووە وەک لە "مەتتا ٤:١٦".
بیروباوەری سیانەی پیرۆز لای زانا مەسیحەکان
وشەی سێیەک ( التثلیث - الثالوث ) مەبەست پێی باوک و کوڕ و ڕووحی پیرۆزە بەلکو کەسانی تری وەک قەشە ترتلیان داھێنەری بووە و یەکەم جار ئەو باسەی کردۆتەوە لەسەدەی دووەمی لەدایکبوون ! لەدوای ئەمە لەناوەڕاستی سەدەی سێیەم قەشە سبیلیوس بە بدعەو داھێنراوی زانی! ھەروەھا اریۆسەکان بانگەوازی ئەوەیان دەکرد تەنھا باوک ئەزەلی و ئەبەدیە بەلام کوڕ و ڕووحی پیروز ئەوانە دروستکراون و ئەزەلی نین [8]
سەرچاوەکان
Wikiwand in your browser!
Seamless Wikipedia browsing. On steroids.
Every time you click a link to Wikipedia, Wiktionary or Wikiquote in your browser's search results, it will show the modern Wikiwand interface.
Wikiwand extension is a five stars, simple, with minimum permission required to keep your browsing private, safe and transparent.