سۆسیالیزم یان سۆشیالیزم یان کۆمەڵاگری سیستمێکی ئابوورییە کە خوازیاری خاوەنایەتی بە کۆمەڵی ئامرازەکانی پێکھێنان و سەرکردایەتی بە کۆمەڵ لە ئابووریدایە.[1] لە سەرەتادا سۆشیالیزم و کۆمۆنیزم ھاوواتا بوون بەڵام لە ئێستادا بە دوو سیستەمی جیا دەبینرێن بەوەی لە ڕووی ھزری ئابووری بازاڕ و ئابووری سەرمایەداری جیاوازبوونە.[2] بیروباوەڕێکی دیکەی سۆشیالیزم ئەوەیە کە دەبێت ئامێر و کاڵا بۆ خزمەتکردنی بەکارھێنەر درووستکرێن نەک بۆ قازانجکردن.

وشەی سۆشیالیزم

سۆشیالیزم خۆی وشەیەکی فەڕەنسییە بە واتای دەستە کۆمەڵ دێت،[3] سۆشیالیزم قۆناغێکە کە ئابووری وڵات بە پێی یاسا لە دەستی میری دایە، دژی سەرمایەداری کە لە دەستی سەرمایەدارەکاندایە.

بۆچوون و مێژوو

ئۆین کە پیاوێکی وێڵزی بوو کە یەکەم پەیڕەوانی بانگەوازی سۆسیالیست بوو لەساڵی ١٨٤١، کە ئێستاش ئۆین بە پێشەنگی بزووتنەوەی ھەرەوەزی چاوی لێدەکرێت، ئۆین پێی وا بوو کە کرێکاران دەبێت خۆیان خاوەنی کارخانە بن و کاریشی لێبکەن ئەوسا بەشە داھات و سوودەکەی لەنێوان خۆیان، کارل مارکس و فرێدریش ئەنگلز چەندین پەرتووکیان نووسی لەسەر سەرمایەداری و کرێکار و سۆشیالیزم و کۆمۆنیست کە دواییش لە مانیفێستێکیان بڵاوکردە و کە بوو بە بیرۆکەی کۆمۆنیستی بەنێوی مانیفێستی کۆمۆنیست.

لەماوەی سەدەی نۆزدەھەمیش چەندین شێوەی لایەنیی سۆسیالیستی درووست بوون کە بە باڵی چەپ و باڵی ڕاست ناسران، و بیرۆکەی سۆسیالیست دیموکراسی کە تێکەڵەیەکی سەرمایەداری و کۆمۆنیزمییە پەرەی سەند کە تا ھەنووکەش چەندین لایەنی سۆسیالیست دیموکراسی وڵاتەکان بەڕێوە دەبەن لە وێنەی وڵاتی فەڕەنسا.

سەرچاوەکان

بەستەرە دەرەکییەکان

Wikiwand in your browser!

Seamless Wikipedia browsing. On steroids.

Every time you click a link to Wikipedia, Wiktionary or Wikiquote in your browser's search results, it will show the modern Wikiwand interface.

Wikiwand extension is a five stars, simple, with minimum permission required to keep your browsing private, safe and transparent.