سووڕی کارەبا
From Wikipedia, the free encyclopedia
سوڕی کارەبا (ئینگلیزی: Electrical network) سوڕی کارەبا بەرھەم دێت لە ئەنجامی پێکبەستنی چەندین ئامێری دووجەمسەر کە بەیەکەوە تۆڕێکی داخراو سازدەکەن. وەبۆدەستکەوتنی سوڕێکی کارەبای ساکار پێویستمان بە پیلێک و گلۆپێک دەبێت. لەکاتی داخستنی سوڕەکە دەبینین گلۆپەکە دادەگیرسێت وە ئەمەش بەھۆی ڕەت بوونی تەزووی کارەباوەیە.
ناونراوە بە سوڕی کارەبایی ئەمیش بەھۆی ئەوەی تەزوەکە لەو بازنەیە خول دەخواتەوە کە بەستراوە بەشێوەی سوڕ یان بازنە.
تەزووی کارەبایەکە، کە بەناو تەزبەرەکە ڕەت دەبێت کارلێک دەکات بەھۆی جولەی ئایۆنەکانەوە -کەبریتین لە تەنۆچکەی بارگەکراوی کارەبایی کۆ و کەم -بەڵام ئەلیکترۆنەکان بارگەی جولاوی تەزبەرەکەن، ئایۆنەکانیش بە ھەردوو جۆری کۆ و کەم بریتین لە بارگەگری جولاوەی کارلێکە شیکراوەکان ھەروەک چۆن پیل کاردەکاتات.
کلیلی تەزوەکە دەست دەگرێت بەسەر کارکردن و لەکاربردنی گلۆپەکە. ئەگەر ھاتوو سوڕەکە پێک بەسترا ئەوە گلۆپەکە دادەگیرسێت، ئەوکات دەڵێین سوڕەکە داخراوە. ئەگەر ھاتوو سوڕەکە پچرا ئەوە گلۆپەکە دەکوژێتەوە، ئەوکات دەڵێین سوڕەکە کراوەیە.
- تێبینی:ھەریەکە لە پیلەکەو گلۆپەکە کلیلەکە تەواوکەری یەکن واتا دووسەرە کاردەکەن، لەبەرئەوەی پەیوەندیان بەیەکتریەوە ھەیە ھەموشیان پێک ھێنەری سوڕەکەن پێیان دەوترێت دوو جەمسەر، جەمسەرێک تەزوەکەی لێوە دەخرێتێ جەمسەرەکەی تریش تەزوەکەی لێوە دەردەچێت.
سوڕی کارەبای ساکار دوو جەمسەرەو بەیەکەوە بەستراون بەھۆی تەزبەرەوە (گەیەنەر)، کە بریتیە لە لەسەرچاوەیەکی وزەو کلیلێک و ئامێرێکی کارەبایی (گلۆپ، رادیۆ، ساردکەر،... تاکۆتایی).