From Wikipedia, the free encyclopedia
سستبوونی دڵ (ئینگلیزی: Heart failure) نەخۆشییەکی زۆر باوە، ھەموو جۆرە نەخۆشییەکی دڵ لەوانەیە ببێتە ھۆی سستبوونی دڵ، لە ھۆیە سەرەکییەکانی سستبوونی دڵ نەخۆشی بەرزبوونەوەی فشاری خوێنە (Hypertension)، و نەخۆشی تەسکبوونەوەی خوێنبەرە تاجیەکانی دڵ (Ischaemic heart disease). ھەندێک جار سستبوونی دڵ لە ئەنجامی نەخۆشی درێژخایەنی سنگەوە ڕوودەدات وەکو (ھەوکردنی درێژخایەنی بۆڕیەکانی ھەناسە Chronic obstructive airway disease). لەسەرەتای نەخۆشیەکەدا، نەخۆشەکە تەنھا بە کارکردن یان بە ڕۆیشتن تەنگەنەفەس دەبێت، دواتر کۆکەیەکی بەردەوامیان تووش دەبێت و قاچیان دەئاوسێت و فشاری ناو خوێنھێنەرەکانی ملیان بەرزدەبێتەوە (Congestive heart failure). شەوانە ناتوانن لەسەر جێگا تەخت پاڵ بکەون و لەکاتی خەودا بەھۆی تەنگەنەفەسیەوە خەبەریان دەبێتەوە. بۆ پاڵکەوتن زیاد لە سەرینێک یان پشتیەک دەخەنە ژێر سەر و پشتیان. زۆربەی ئەو کەسانە یان فشاری خوێنیان بەرزە یان نەخۆشی خوێنبەرە تاجیەکانیان ھەیە (Ischaemic heart disease).
سستبوونی دڵ | |
---|---|
لقی | نەخۆشیی دڵ و لوولەکانی خوێن، ھێماکانی پزیشکی، cardiovascular system symptom |
Health specialty | دڵناسی |
نیشانەکان | ھەناسەسواری، ماندوویی، edema، ascites، anasarka |
پشکنینى پزیشکى | echocardiography، electrocardiography |
چارەسەر | diuretic |
Anatomical location | دڵ |
Possible medical findings | abnormal third heart sound، abnormal fourth heart sound |
Risk factor | نەخۆشیی خوێنبەری کۆرۆنەری، شەکرە، بەرزی پەستانی خوێن، overweight |
بەستەر | http://data.medicalrecords.com/medicalrecords/healthwise/heart_failure |
ICPC 2 ID | K77 |
ناسنامەی زاراوەی NCI | C50577 |
- بنەماکانی چارەسەرکردن بۆ کارمەندانی تەندروستی. وەزارەتی ڕۆشنبیری، ٢٠٠٠
ئەم وتارە کۆلکەیەکە. دەتوانیت بە فراوانکردنی یارمەتیی ویکیپیدیا بدەیت. |
کۆمنزی ویکیمیدیا، میدیای پەیوەندیدار بە سستبوونی دڵ تێدایە. |
ھەڵەی لوا لە package.lua لە ڕیزی 80:module 'Module:Pagetype/setindex' not found.
Seamless Wikipedia browsing. On steroids.
Every time you click a link to Wikipedia, Wiktionary or Wikiquote in your browser's search results, it will show the modern Wikiwand interface.
Wikiwand extension is a five stars, simple, with minimum permission required to keep your browsing private, safe and transparent.