ستراتیجی
لقەکانی ستراتیجی / From Wikipedia, the free encyclopedia
ستراتیجی یان زانستی پلاندانان بریتییە لە وشەیەکی سەربازی کە بەمانای پیلانی جەنگ دێت، یان بریتییە لە ھونەری پیلان دانان بۆ ئۆپراسیۆنە سەربازییەکان پێش ھەڵگیرسانی جەنگ، وە ھونەری بەڕێوبردنی ئەو ئۆپراسیۆنانە لە ناوەڕاستی ھەڵگیرسانی جەنگدا.
ستراتیجی ڕەنگدانەوەی پیلانێکی دیاریکراوە کە پێشتر ئامادە کراوە بۆ بەجێ ھێنانی ئامانجێکی دیاری کراو لەژێر ڕووناکی کەل و پەلە دابین کراوەکان یان ئەوانەی دەتوانرێ دابین بکرێت. پیلانێکە یان ڕێگەیەکە کە دادەنرێ بۆ گەیشتن بە ئامانجێکی دیاری کراو کە لەوانەیە دوای ماوەیەکی درێژ ڕوو بدات، وە پشت دەبەستێت بە پیلان دانان و گرتنی ڕێ و شوێنە پاریزراوەکان لە دابین کردنی سەرچاوەکان.
بۆ تێگەیشتن لە ستراتیجی بەگشتی: بریتییە لە کۆمەڵێک سیاسەت و ڕێگە و پیلان بۆ گەیشتن بە ئامانجێکی کۆنتڕۆڵ کراو لە بە کەمترین کات و کەمترین ھەوڵدان.