کۆبوونەوەیەکی کۆمیکی زۆرە-جۆری From Wikipedia, the free encyclopedia
کۆمیک-کۆنی ساندیاگۆی سەرتاسەری شادی ھێنەری زۆرە-جۆر و کۆبوونەوەی کۆمیکێکی ناقازانجە[٢] کە ساڵانە ئەکرێت لە سان دیێگۆ، کالیفۆرنیا، ویلایەتە یەکگرتووەکان لە ١٩٧٠وە. ناوەکە، وەک لە وێبگەکەی دراوە، کۆمیک-کۆنی سەرتاسەری: سان دیێگۆیە؛ بەڵام بەزۆری بە کۆمیک-کۆن یان کۆمیک-کۆنی سان دیێگۆ ناسراوە.[٣][٤]
کۆمیک-کۆنی سان دیێگۆ | |
---|---|
بار | چالاک |
جۆر | زۆرە-جۆر |
شوێن | سەنتەری کۆبوونەوەی سەن دیێگۆ (سەرەکی) داونتاون سان دیێگۆ (جۆرەھا) |
ناونیشان(ەکان) | سان دیێگۆ، کالیفۆرنیا |
شار | ویلایەتە یەکگرتووەکان |
Inaugurated | ٢١ی ئازاری ١٩٧٠ (بە کۆبوونەوەی کۆمیکی گۆڵدن ستەیت) |
تازەرترین | ٢١ی تەممووزی ٢٠٢٠ |
بۆنەی دواتر | ٢٢ی تەممووزی ٢٠٢١ |
ئامادەبووان | نزیکەی ١٦٧٬٠٠٠ لە ٢٠١٥ دا[١] |
ڕێکخراوە لەلایەن | کۆمیک-کۆنی سەرتاسەری |
باری باج | ناقازانج |
وێبگە | www |
بەناوی کۆبوونەوەی کۆمیکی گۆڵدن ستەیت لە ١٩٧٠ دروستکرا لەلایەن گروپێک لە سان دیێگۆیییەکان کە پێکدێن لە شێڵ دۆرف، ڕیچارد ئاڵف، کێن کروگەر، و مایک تۆوری؛[٥][٦][٧][٨] دواتر، بە "کۆبوونەوەی کۆمیکی سان دیێگۆ" ناونرا. بۆنەیەکی چوار ڕۆژییە (پێنجشەممە–شەممە) کە ھاویندا ئەکرێت (لە تەممووز لە ٢٠٠٣وە) لە سەنتەری کۆبوونەوەی سان دیێگۆ لە سەن دیێگۆ. لە ئێوارەی چوارشەممەدا پێش کردنەوەی فەرمی، پیشەگەران، نمایشکاران، و میوانەکان کە پێشتر ناویان تۆمارکردووە بۆ چوار ڕۆژەکە دەتوانن "شەوی پێشبینین"ی پێش بۆنەیەک ڕێکبخەن بۆ پێدانی ھەلێک بۆ ئامادەبووان بۆ ڕۆیشتن بە ناو ھۆڵی نمایشکاران و بینی ئەو شتانە کە لە کۆبوونەوەکەدا بەردەست دەبن.
کۆمیک-کۆنی سەرتاسەری وەندەرکۆنیش بەرھەم دەھێنێت، کە لە ئاناھێیم و SAM ئەکرێت: Storytelling Across Media، کۆنفرانسێک کە لە ٢٠١٦ کراوە لە سان فرانسیسکۆ و ساڵانە لە سەرەتای ٢٠١٨ لە مۆزەخانەی کۆمیک-کۆن لە سان دیێگۆ.
لە ١٩٧٤ەوە، کۆمیک-کۆن خەڵاتە ساڵانەکەی وینکپۆتی داوە بە میوانان و ئەو کەسانەی کە حەزیان بە پیشەسازی ھونەری بەناوبانگە، ھەروەھا ئەندامانی بۆردی دەرھێنەرانی کۆمیک-کۆن و لیژنەی کۆبوونەوەکە. ماڵی خەڵاتەکانی ویڵ ئێسنەریشە.
بەڕەسەن بەزۆری کۆمیکەکان دیارئەخرێن و فیلم، زنجیرەی تەلەڤیزیۆنی، و ھونەری ھاوشێوەی بەناوبانگی خەیاڵی زانستی/خەیاڵی، کۆبوونەوەکە لەوکاتەوە بەشێکی زیاتری لە شتی کلتووری بەناوبانگ و شادیھێنەر ھەبووە لە ھەموو جۆرەکان، وەک ترس، ئەنیمەیشنی ڕۆژئاوایی، ئەنیمێ، مانگا، یاری، کایەی کارتیی کۆکراوە، کایەی ڤیدیۆیی، کۆمیکی وێبی، ڕۆمانی خەیاڵی. لە ٢٠١٠ و ساڵەکانی دوایی، سەنتەری کۆبوونەوەی سان دیێگۆی پڕکردووەکە بە زیاتر لە ١٣٠٬٠٠٠ ئامادەبووان.[٩] لەگەڵ ڕاکێشانی سەرنجی زۆرینەی خەڵک، بۆنەکە خاوەنی چەند تۆماری جیھانی گینسە وەک گەورەترین ڤیستیڤاڵی ساڵانەی کۆمیک و کلتووری بەناوبانگی جیھان.[١٠]
لە ٢٠٢٠، کۆمیک-کۆنی سان دیێگۆ تەنیا یەک ساڵی لەدەتداوە لە مێژووە ٥٠ ساڵییەکەی، کە لە ٢٠٢٠ ھەڵوەشێندرایەوە بەھۆی گشتگیربوونی ڤایرۆسی کۆرۆنای ٢٠١٩-٢٠، ھەرچۆنێک بێت جێگرەوەیەکی بۆنەی پەخشی سەرھێڵ لەجیاتی ئەنجامدرا.[١١]
Seamless Wikipedia browsing. On steroids.
Every time you click a link to Wikipedia, Wiktionary or Wikiquote in your browser's search results, it will show the modern Wikiwand interface.
Wikiwand extension is a five stars, simple, with minimum permission required to keep your browsing private, safe and transparent.