زلدراوە
From Wikipedia, the free encyclopedia
زل دراوە (بە ئینگلیزی: Big data) بریتییە لە شیکردنەوە و بە دەست ھێنانی زانیاری لە دراوەیەک کە سێ تایبەتمەندیی سەرەکیی ھەبێت. یەکەم، قەبارەی گەورە بێت. دووھەم، خێرا بێت. سێھەم، جۆراوجۆر بێت. ناوی زل دراوە ھەم بۆ تەکنیکەکان و ھەم بۆ خودی تاقمە دراوەکەش بە کار دەبرێت. بە ھۆی ئەم تایبەتمەندیانەوە کە ئاماژەیان پێکرا، تەکنیکە کلاسیکەکانی شیکاریی دراوە چیتر لە زل دراوەدا بە کەڵک نایەت. وەک نموونەیەک واڵمارت ھەموو سەعاتێک 2.5 بێتابایت دراوە لە کڕیارەکانی کۆ دەکاتەوە. ھەر پێتابایت یەک ملوێن گێگابایتە. یا وەک نموونەیەکی تر ھەموو چرکەیەک چەندین ھەزار تویت لە تویتەردا دەنووسرێت. شیکردنەوە و تێگەیشتن لە ھەمووی ئەم دراوانە کە قەبارە و خێراییەکی سەرسووڕھێنەریان ھەیە، پێویستی بە تەکنیکەکانی زل دراوە ھەیە.