From Wikipedia, the free encyclopedia
دەیڤد ویلەر ھەروەھا ناسراوە بە دەیڤد تیولیس (بە ئینگلیزی: David Thewlis، لەدایکبووی لە ٢٠ی ئازاری ١٩٦٣) دەرھێنەر و سیناریۆنووس و نووسەر و ئەکتەرێکی ئینگلیزییە، لە بواری شانۆ و سینەما و تەلەڤیزیۆن. تیولیس بە ڕۆڵی لە فیلمی نەیکد (١٩٩٣) ناوبانگێکی زۆری بەدەستھێنا و بەھۆیەوە خەڵاتی باشترین ئەکتەری لە فێستیڤاڵی فیلمی کان بەدەستھێنا. ڕۆڵە سەرکەوتووەکانی بریتین لە ڕیموس لوپین لە فیلمی ھاری پۆتەر (٢٠٠٤-٢٠١١)، و سێر پاتریک مۆرگان/ئارێس لە فیلمی ژنی سەرسووڕھێن (٢٠١٧). لەنێو فیلمەکانی تر کە بریتین لە فیلمی خۆرگیرانی گشتی (١٩٩٥)، جەیمس و شەربەتی زەبەلاح (١٩٩٦)، ئەژدیھا (١٩٩٦)، حەوت ساڵ لە تبت (١٩٩٧)، شانشینی بەھەشت (٢٠٠٥)، کوڕە بێجامە خەتخەتەکە (٢٠٠٨)، ئەسپی جەنگ (٢٠١١). بیردۆزی ھەموو شتێک (٢٠١٤)، ئەنۆمالیسا (٢٠١٥)، بیر لە کۆتایی ھێنانی شتەکان (٢٠٢٠)، و فیلمی داھاتووی ئاڤاتاری ٣ (٢٠٢٤). ھەروەھا نووسەری ڕۆمانی کۆچکردوو ھیکتۆر کیپلینگە کە لە ساڵی ٢٠٠٧دا بڵاوکراوەتەوە.
Seamless Wikipedia browsing. On steroids.
Every time you click a link to Wikipedia, Wiktionary or Wikiquote in your browser's search results, it will show the modern Wikiwand interface.
Wikiwand extension is a five stars, simple, with minimum permission required to keep your browsing private, safe and transparent.