فیلمێکە دەرهێنرا ساڵی ٢٠٠٦ From Wikipedia, the free encyclopedia
دەریایییەکە (بە ئینگلیزی: The Marine) فیلمێکی ئاکشنی ئەمریکییە، لە ساڵی ٢٠٠٦ بە ڕۆڵی سەرەکیی زۆرانباز جۆن سینا نمایشکراوە. فیلمەکە لەلایەن دەرھێنەر جۆن بۆنیتۆ دەرھێندراوە. نووسەری فیلمەکە میشێل گالاغەر و ئالان بی مسیلرۆییە، لەلایەن جۆیل سایمۆن و کۆمپانیای جیھانی، World Wrestling Entertainment بەرھەمھێندرا؛ کە ناوی کۆمپانیایەکە WWE FILMSە. فیلمەکە لە ئەمریکا لەلایەن کۆمپانیای فۆکسی سەدەی ٢٠ەم بڵاوکرایەوە.
دەریایییەکە | |
---|---|
دەرھێنەر | جۆن بۆنیتۆ |
بەرھەمھێنەر |
|
شانۆنامە |
|
چیرۆک | میشێل گالاغەر |
ئەکتەران |
|
مۆسیقا | دۆن دەیڤس |
وێنەگری سینەمایی | دەیڤد ئێگبی |
مۆنتاژ | دۆڵاس پییت |
کۆمپانیای بەرھەمھێنەر |
|
بڵاوکردنەوە | سەدەی بیست |
دەرچوون |
|
ماوەی فیلم | ٩١ خولەک |
وڵات | ئەمریکا |
زمان | ئینگلیزی |
تێچوون | ١٥ ملیۆن دۆلار[1] |
داھات | ٢٢٫٢ ملیۆن دۆلار[1] |
لە عێراق، جۆن ترایتۆن سەربازی دەریاییی جەنگ بوو، کە تێبینی کرد کە ھەندێک ھاوڕێی بەدەستی چەند تیرۆرستێک گیراون و خەریکە دەکوژرێن. جۆنی سەرۆک یارمەتی دەنێرێت، بەڵام کاتەکە درەنگ دەبێت و جۆن بڕیار دەدات ھەموو تیرۆرستەکان بکوژێت، بەمشێوەیە جۆن لە سەربازی دەریاوانی دەردەکرێت. پاش ئەوەی دەرکرا، خۆی و ھاوسەرەکەی (کەیت) دەیانەوێت گەشتێک بکەن بۆ ئەوەی پشوو وەربگرن، بەڵام کابرایەک بەناوی ڕۆما، کە کەسێکی تاوانبار و چەتەیە، لەگەڵ ھاوڕێکانی، ئانجێلا، مۆرگان، فیسیرا، بێنێت، چەند گەوھەرێکی دزیوە. دواتر پۆلیس دێتە شوێنەکە، بەڵام ئەوان لەدەستی پۆلیسەکان ڕادەکەن. پاشان دێنە وێستەگەیەکی بەنزین (گاز)، لەوکاتەدا جۆن و کەیتی ھاوسەری دێنە ھەمان شوێن بۆ بەنزین، جۆن بۆ دووکانی وێستگەی بەنزینەکە دەچێت بۆئەوەی ھەندێک شت بکڕێت. دواتر چەند پۆلیسێک دێنە وێستگەکە بۆ پڕکردنی بەنزین، بەڵام مۆرگان لەبەر ئۆتۆمۆبیل یەک دوو پۆلیس دەکوژێت، بەڵام بێنەت لەناو دووکانەکە دەبێت جۆنی بە بتڵێکی ئاگرکوژێنەوە لە بێنەت دەدات تا بێئاگای دەکات. کەیت لەلایەن چەتەکان دەڕفێندرێت، بەڵام پێش ئەوە مۆرگان سووتەمەنی وێستەگەکە و دوکانەکە دەتەقێنێتەوە لەوکاتەدا جۆنی لەناوەوەیە، بەڵام جۆن خۆی ڕزگار دەکات.
لەسەرەتادا کاتی نمایشنکردنی فیلمەکە بۆ کانوونی دووەم یان لە شوباتی ٢٠٠٦ بۆ داندرا، بەڵام دواتر گواستیانەوە بۆ بەھاری ٢٠٠٦، دواتر لە ٨ی ئەیلوول کاتەکەیان دووبارە گۆڕی لەبەر ئەوەی دوەین جانسن فیلمی Gridiron Gangی لە ١٥ی ئەیلوول بڵاو دەکردەوە، ئەوە بوو دواتر فیلمەکە لە ١٣ی تشرینی یەکەم لە سینەماکان نمایشکرا.
Seamless Wikipedia browsing. On steroids.
Every time you click a link to Wikipedia, Wiktionary or Wikiquote in your browser's search results, it will show the modern Wikiwand interface.
Wikiwand extension is a five stars, simple, with minimum permission required to keep your browsing private, safe and transparent.