![cover image](https://wikiwandv2-19431.kxcdn.com/_next/image?url=https://upload.wikimedia.org/wikipedia/commons/thumb/5/56/Door_in_Georgia.jpg/640px-Door_in_Georgia.jpg&w=640&q=50)
دەرگا
From Wikipedia, the free encyclopedia
دەرگا تەنێکی ڕەق، تەخت و جووڵاوە، دەروازەیەکە بۆ ناو شوێنێک، بەتایبەتی بۆ شوێنێکی داخراو، دوو ڕووی ھەیە؛ ڕووی ناوەوە و ڕووی دەرەوە، لە خانووەکان و باڵەخانەکان ھەیە. کەسێک دەتوانێت دەرگایەک بکاتەوە و دای بخات، بۆیە کەسەکە دەتوانێت بەناویدا بچێت بۆ ژوورێک یان شوێنێک. دەرگا لە چەند شتێکی تریشدا دەبینرێت، لە ئۆتۆمۆبیلەکان، قەفەزەکان و ھیتر.
![Thumb image](http://upload.wikimedia.org/wikipedia/commons/thumb/5/56/Door_in_Georgia.jpg/640px-Door_in_Georgia.jpg)
مەبەستەکانی بەکارھێنانی دەرگا:
- بۆ تێپەڕبوونی خەڵک، گیانلەبەران و شتی تر بەناویاندا؛ ھەندێک لە دەرگاکان تەنیا بۆ باری لەناکاون.
- بۆ بە ساردی یان گەرمی ھێشتنەوەی ھەوای ناو شوێنێک، وەکوو دەرگای بەفرگر (سەلاجە).
- بۆ ڕێنەدان لە بینینی لایەکەی تر یان ڕێگریکردن لە ژاوەژاو.
- بۆ ڕێنەدانی کەوتنەخوارەوەی خەڵکی لەناو ئۆتۆمۆبیل یان ئامێرەکانی تری گواستنەوە.
- بۆ داخستنی شوێنێک و ڕێنەدان بە چوونەژوورەوەی خەڵکی؛ لەبەرئەمە زۆربەی دەرگاکان قوفڵیان ھەیە.