![cover image](https://wikiwandv2-19431.kxcdn.com/_next/image?url=https://upload.wikimedia.org/wikipedia/commons/thumb/a/a5/Teardrop_shape.svg/langckb-640px-Teardrop_shape.svg.png&w=640&q=50)
دینامیکی شلگاز
From Wikipedia, the free encyclopedia
لە زانستی فیزیا و ئەندازیاریدا، دینامیکی شلگاز (بە ئینگلیزی: Fluid dynamics، فلوێد داینامیکس) لە شلەی میکانیکیدا باسی ڕۆشتنی شلە لەگەڵ گازەکاندا دەکات. چەندین (subdiscribes) ھەیە، دینامیکی ھەوا بریتیە لە خوێندنی ھەوا و گازەکانی ترە لە جووڵەدا لەگەڵ (زانستی ھێزی شلەمەنییەکان) ئەویش خوێندنی شلەیە لە جووڵەدا، جووڵەی شلەکانیش مەودایەکی فراوانی ھەیە لە بەکارھێنانیاندا. وەک شیکارکردن نێوان ھێز و زەبر لە فرۆک، دیاریکردنی (mass flow rate)ی نەوت بەنێو ھێڵی بۆڕیدا، پێشبینی کردنی جۆری کەش و ھەوا، تێگەیشتن لە پەڵە ھەورێکی تەنکە لەنێو بۆشایی ئەستێرەکاندا لەگەڵ قالبی پارچەکانی تەقاندنی چەک.
دینامیکی شلگاز | |
---|---|
لقی | دینامیک، fluid mechanics |
بوارەکانی خوێندن | تەوژم |
جێبەجێکار | fluid dynamicist |
تاگی "ستەک ئێکسچەینج" | https://physics.stackexchange.com/tags/fluid-dynamics |
![Thumb image](http://upload.wikimedia.org/wikipedia/commons/thumb/a/a5/Teardrop_shape.svg/640px-Teardrop_shape.svg.png)
جووڵەی شلە پێشکەشکردنی پێکھاتەی سیستەمەکەیە کە دەکەوێتە ژێر کرداری ڕێککردن - ئەوە یاسای ئەزمونی ڕازیکردن و نیمچە ئەزموونە داڕێژراوە. لە پێوانەکردنی ڕۆشتن بەکاردەھێنرێت بۆ شیکارکردنی پرسیارەکان، چارەسەرە بۆ پرسیارەکانی جووڵەی شلەکە نموونەییانە بەژداری دەکات لە ژماردنی سیفاتە جۆراو جۆرەکانی شلە ھەر وەک خێرایی ڕۆشتن، پەستان، چڕی، لەگەڵ پلەی گەرمی وەک نەخشەکانی کات و بۆشایی.
لە پێش سەدەی بیستەم زانستی ھێزی شلەمەنییەکان ھاومانا بوو لەگەڵ جووڵەی شلە ئەوە ھێشتا پەرچ دانەوەیە لەناوەکانی ھەندێ بابەتی جووڵەی شلە وەک ھایدرۆدۆنامیکی موگناتیسی لەگەڵ ھایدرۆنامیکی جێگەری کە ھەردووکیان دەتوانرێ جێبەجێ بکرێت بۆ گازەکان.[1]