دراوە
From Wikipedia, the free encyclopedia
دراوە یان داتا[1] (بە ئینگلیزی: Data) ئاماژە بەو تایبەتمەندییانە دەکات کە پێوەندییان بە چەندایەتی یان چۆنایەتیی گۆڕەکێکەوە ھەیە. دراوەکان زیاتر بەرھەمی لێڕوانین و پێوانەکارین و وەکوو خوارترین ئاستی دەرھەستکاری چاویان لێ دەکرێ کە زانیاری و دواتر زانایییان لێ بەدەست دێ. دراوەی خاو (Raw data) یان درواەی پێوەنەئاژۆتراو (unprocessed data) بە دەرچووەکانی (ژمارە، نووسە، یان وێنە) کەرەستەکانی کۆکەرەوەی زانیاری دەوترێ کە چەندێتییە فیزیکییەکان دەکەن بە ھێما.
![]() | ئەم وتارە بەزۆری یان بەتەواوی پشت بە تەنیا یەک سەرچاوە دەبەستێت. |