![cover image](https://wikiwandv2-19431.kxcdn.com/_next/image?url=https://upload.wikimedia.org/wikipedia/commons/thumb/f/fb/Dog_N_Suds_Drive_In_Fast_Food_Meal.jpg/640px-Dog_N_Suds_Drive_In_Fast_Food_Meal.jpg&w=640&q=50)
خواردنی خێرا
From Wikipedia, the free encyclopedia
خواردنی خێرا (بە ئینگلیزی Fast Food)جۆرێکە لە خواردنی بەرهەم هێنانی بەکۆمەڵ چونکە بەشێوەیەکی گشتی بەڕێژەیەکی زۆر درووست دەکرێت. زاراوەیەکی بازرگانییە، سنووردارە بەو خواردنانەی کە لە چێشتخانە یان فرۆشگایەکان دەفرۆشرێن، بە پێکهاتەی بەستوو، پێش گەرمکراو یان پێش کوڵاو، وە لەناو پاکەتەکاندا پێشکەش دەکرێت بۆ بردنە دەرەوە.خواردنی خێرا وەک ستراتیجێکی بازرگانی بۆ ژمارەیەکی زۆر لە گەشتیاران و کرێکاران و مووچەخۆران دروست کرا.لە ساڵی ۲۰۱٨ دا بەهای پیشەسازی خواردنی خێرا لە ئاستی جیهاندا بە ٥۷۰ ملیار دۆلار مەزەندە دەکرێت. خێراترین جۆری خواردنی خێرا پێکدێت لە ژەمە پێش کوڵاوەکان کە ماوەی چاوەڕوانی کەمدەکاتەوە بۆ تەنها چرکەیەک.فرۆشگاکانی خواردنی خێرا بە پلەی یەکەم فرۆشگاکانی هەمبەرگر وەک ماکدۆناڵدز و بەرگرکینگ پێکهاتەی بەرهەمهێنراوی بەکۆمەڵ و پێشوەختە ئامادەکراو بەکاردەهێنن وەکو ( نان، بەهاراتی کیسە، گۆشتی بەستوو، سەوزەوات کە پێشوەختە شۆردراوەتەوەو پارچە پارچە کراوە)چێشتخانەکانی خواردنی خێرا بەشێوەیەکی نەریتی بەهۆی هاتوچۆی ئۆتۆمبێلەوە جیادەکرێنەوە، ڕەنگە فرۆشگاکان ستاند یاخود کیۆسک بن کە لەوانەیە هیچ شوێنێکی دانیشتنیان بۆ دابین نەکەن.چێشتخانەکانی خواردنی خێرا بە چێشتخانەی خزمەتگوزاری خێرا ناسراون. زۆرێک لە خواردنە خێراکان زیاترچەوری تێر و شەکر و خوێ و کالۆرییان تێدایە، بۆیە پەیوەندییان هەیە بە زیادبونی مەترسی تووشبوون بە نەخۆشییەکانی دڵ و خوێنبەرەکان و شێرپەنجەی کۆڵۆن و ڕیخۆڵە، قەڵەوی ، بەرزی کۆلستڕۆڵ، حاڵەتەکانی بەرگری ئەنسۆلین و خەمۆکی.
![fast food](http://upload.wikimedia.org/wikipedia/commons/thumb/f/fb/Dog_N_Suds_Drive_In_Fast_Food_Meal.jpg/640px-Dog_N_Suds_Drive_In_Fast_Food_Meal.jpg)
نموونەی خواردنی خێرا: پیتزا، هۆت دۆگ، بەرگر، فینگەر، مریشکی سوورکراوە، دۆنەت، خواردنەوە گازییەکان…. هتد.