حیزبی بەعسی عێراق
حیزبی دەسەڵاتدار لە عێراق لە ماوەی ١٩٦٨–٢٠٠٣ / From Wikipedia, the free encyclopedia
حیزبی بەعسی عێراق بەشێکە لە حیزبی بەعس لە ساڵی ١٩٥٢ دامەزراوە لە ساڵی ٢٠٠٣ بەشێوەیەکی یاسایی لە عێراق کارکردن لەژێر ناوی بەعس قەدەغەکرا، ئایدۆلۆژیای حیزبەکە ناسیۆنالیزمی عەرەبی و سۆسیالیزم بوو، حیزبی بەعسی عێراقی بەشداربوون لە حکوومەتی عەبدولکەریم قاسم ئەمەش لەدوای شۆڕشی ١٤ی تەممووزی ١٩٥٨ بوو، لەدوایدا چەندین کودەتا کرا و چەند جارێک بەعس دەھاتنە سەر دەسەڵات دوایی دەشکان بەڵام دوای خۆ ڕێکخستن لە ١٧ی تەممووزی ١٩٦٨ تاکوو ھێرشەکانی ئەمریکا بۆ عێراق لە ساڵی ٢٠٠٣ ئەم حیزبە فەرمانڕەوایی عێراقی کرد، لەپاڵ حکوومکردنی چەندین دەزگای ھەواڵگری دامەزراند لە وێنەی پاسەوانی نیشتمانیی کە بۆ سەرکووتکردنی نەیاران و بەرھەڵستیکاران بوو، حیزبی بەعس لەماوەی دروستبوونی ١٢ جار کۆنگرەی بەستووە.
ئەم وتارە ئاماژەی بە ھیچ سەرچاوەیەک نەداوە. تکایە بە دانانی ئاماژە بۆ سەرچاوە بڕواپێکراوەکان، ئەم وتارە باشتر بکە. دەقە بێسەرچاوەکان لەوانەیە داوای سەرچاوەیان لێ بکرێت یان لاببرێن. |
زانیاریی خێرا حیزبی بەعسی عێراق, دامەزرا لە ...
حیزبی بەعسی عێراق | |
---|---|
دامەزرا لە | ١٩٥٢ |
ئایدۆلۆجیا | ناسیۆنالیزمی عەرەبی سۆسیالیزم سێکۆلاریزم |
ئاڵای حیزب | |
دایخە