جەیسن ستەیتم
ئەکتەرێکی ئینگلیزی / From Wikipedia, the free encyclopedia
جەیسن ستەیتم (بە ئینگلیزی: Jason Statham، لەدایکبووی ٢٦ی تەممووزی ١٩٦٧) لە بەریتانیا. ئەکتەرێکی ناسراوی ئینگلیزییە. لە ساڵی ١٩٩٨ لە فیلمی (Lock, Stock and Two Smoking Barrels) بەڕۆڵی باکۆن بۆ یەکەمین جار دەرکەوت. لەچەندین زنجیرە فیلمی بەناوبانگ ڕۆڵی گێڕاوە بەتایبەت (Death Race) و (The Expendables) و (Fast & Furious) و (Transporter). لە ساڵی ٢٠١٥ بەشداری کرد لەفیلمی (Furious 7) کەبەماوەی دوو حەفتە زۆرتر لە ١ ملیارد دۆلاری داھاتبوو.
جیسۆن ستاتھام | |
---|---|
بە ئینگلیزی: Jason Statham | |
لەدایکبوون | (١٩٦٧-٠٧-٢٦) ٢٦ی تەممووزی ١٩٦٧ (تەمەن ٥٧ ساڵ) Shirebrook، شانشینی یەکگرتوو |
هاوژین (بێ هاوسەرگیری) | Rosie Huntington-Whiteley، کێلی برۆک |
زمانەکانی ئاخاوتن | ئینگلیزی |
دانیشتووی | لەندەن |
دەستپێکی چالاکی | ١٩٩٨ |
ئەندامی تیپی وەرزشی | یانەی تۆپی پێی مانچستەر یوونایتد |
وەرزش | diving |
بەشداربووە لە | Commonwealth Games |
چەشن | فیلمی ئەکشن |
لە ساڵی ٢٠١٨دا، ستەیتم لە فیلمیێکی تایبەت بە قرشەکان دەرکەوت بەناوی قرشە زەبەلاحەکە، کە تێیدا سەرکەوتنێکی گەورەی لە بۆکس ئۆفیسدا بەدەستھێنا. ستەیتم لە ساڵی ٢٠١٩دا لە فیلمی ھۆبس و شۆودا دەردەکەوێ لە پاڵ ئاکتەر دوەین جانسن. فیلمەکە لقێکە لە فیلمەکانی خێرا و تووڕە کەوا ستەیتم لەوێدا ڕۆڵی شۆوی دەگێڕا و لەو فیلمەشدا بۆ ڕۆڵەکەی دەگەڕێتەوە.