فیلمی سوپەر پاڵەوانی ئەمریکی From Wikipedia, the free encyclopedia
گەردوونی فراوانکراوی دی سی یان جیھانی دی سیی فراوانکراو (بە ئینگلیزی: DC Extended Universe و کورت دەکرێتەوە بۆ: DCEU) نیشانەیەکی ڕاگەیاندنی بازرگانیی ئەمریکییە و جیھانێکی خەیاڵیی ھاوبەشە کە تێیدا فیلمەکانی سوپەر پاڵەوانەکان کۆ دەبێتەوە، بەرھەم ھێنراوە لەلایەن وارنەر برەدەرز، کە ئەویش بریتییە لە کۆمەڵێک کەسایەتی لە بڵاوکراوەکانی کۆمیکەکانی دی سیدا دەرکەوتووە. جیھانێکی ھاوبەش، وەک جیھانی دی سی ڕاستەقینەی ناو کتێبە نەخشێندراوەکان، کە بەھۆی یەکگرتنی تووخمەکانی چیرۆکێکی ھاوبەش، و تیمی ڕۆڵگێڕان، و کەسایەتییەکان دروست دەکرێت.[1]
ئەم وتارە بەزۆری یان بەتەواوی پشت بە تەنیا یەک سەرچاوە دەبەستێت. |
شێوازی ئەم وتارە لەگەڵ پێوەرە فەرمییەکانی ویکیپیدیا ناگونجێت. لەوانەیە پەڕەی وتووێژ پێشنیاری گونجاوی بۆ ئەم مەبەستە لەخۆ گرتبێت. بۆ ڕێنوێنیی زیاتر بڕوانە شێوازی ستانداردی نووسینی ویکیپیدیا. |
یەکەم فیلم لە گەردوونی درێژکراوەی دی سی بریتی بوو لە پیاوی پۆڵا (٢٠١٣)، لەسەر شێوەی ڕیبۆت بۆ زنجیرە فیلمەکانی سووپەرمان، و بە دوایدا باتمان دژی سوپەرمان: کازیوەی دادپەروەری (٢٠١٦) ھات. پاشان دەستەی خۆکوژی (٢٠١٦)، کە بە دوایدا ژنی سەرسورھێنەر (٢٠١٧) ھات پاشان فیلمی دەستەی دادپەروەری (٢٠١٧) و چەند فیلمێکی تر، ھەموو فیلمەکان لەلایەن کۆمپانیای وارنەر برۆس بڵاو دەکرێتەوە.
سێ فیلمەکەی سەرەتای کۆمپانیای دی سی جێگەی ڕەزامەندی ڕەخنەگران نەبوون، بۆیە دوای سەرکەوتنی وندەر وومان، ڕاگەیانرا کەوا جۆس ویدن ڕۆڵێکی بەرچاوتری دەبێت لەسەر فیلمەکانی داھاتوودا.
Seamless Wikipedia browsing. On steroids.
Every time you click a link to Wikipedia, Wiktionary or Wikiquote in your browser's search results, it will show the modern Wikiwand interface.
Wikiwand extension is a five stars, simple, with minimum permission required to keep your browsing private, safe and transparent.