جۆزێف ستالین
From Wikipedia, the free encyclopedia
جۆزێف ستالین (بە ڕووسی: Иосиф Виссарионович Сталин) ناوی لە کاتی لەدایکبوون: «یووسف ڤیساڕیۆنۆڤیچ دزێ ژووگاشڤیلی» (بە گورجی: იოსებ ბესარიონის ძე სტალინი)، (١٨ی کانوونی یەکەمی ١٨٧٨– ٥ی ئازاری ١٩٥٣) ڕابەر و سیاسەتوانێکی کۆمۆنیستی سۆڤیەتی بوو کە لە نێوانی ساڵانی ٢٠ی تەمەنی تا مردن ڕابەرایەتی حیزبی کۆمۆنیستی یەکێتیی سۆڤیەتی لە ئەستۆ بوو. زۆر کەس بە بەرپرسی کوشتنی ژمارەیەکی زۆر لە مرۆڤی دەزانن کە ژمارەیان بە ٢٣ ملیۆن کەس مەزەندە دەکرێت.
ئەم وتارە لەوانەیە پێویستی بە خاوێنکردن ھەبێت تا بگات بە شێوازی ستانداردی نووسین. |
ئەم وتارە بۆ سەلماندن پێویستی بە ئاماژەی زیاتر بە سەرچاوەکان ھەیە. |
جۆزێف ستالین | |
---|---|
لەدایکبوون | ١٨ی کانوونی یەکەمی ١٨٧٨. لە گۆری، پارێزگای تیفلیس لە ئیمپراتۆریەتیی ڕووسیا |
مەرگ | ٥ی ئازاری ١٩٥٣ |
ھۆکاری مەرگ | خوێنبەربوونی مێشک |
شوێنی گۆڕ | مۆسکۆ، ڕووسیا |
نەتەوە | گورجی |
پیشە | سەرۆکی پێشووی یەکێتیی سۆڤیەت |
حیزبی سیاسی | حیزبی کۆمۆنیستی یەکێتیی سۆڤیەت |
ئایین | بێ ئایین |
ھاوسەر | کاتۆ سڤانیدزێ (١٩٠٦–١٩٠٧) نەداشا ئالیلوژاڤا (١٩١٩–١٩٣٢) |
مناڵ(ەکان) | ٤ |
واژوو | |
لە ساڵی ١٩٢٢ گەیشتە پلەی سکرتێری گشتیی حیزبی کۆمۆنیستی یەکێتیی سۆڤیەت. دوای مردنی ڤیلادیمیر لینین، ستالین توانی بەسەر لیۆن ترۆتسکی سەرکەوێت و ڕابەرایتی حیزب بگرێتە دەست. لە ساڵانی ١٩٣٠ خاوێنکردنەوەی گەورەی بەڕێخست کە زنجیرە سەرکوتی سیاسی و دەستبەسەر کردن و کوشتنی ناڕازییەکان بوو کە لە ساڵی ١٩٣٧دا گەیشتە بەرزترین پلەی خۆی.
ستالین بڕوای وا بوو کە سیاسەتەکانی لەسەر بنەمای مارکسیزم-لینینیزم پێکھاتووە بەڵام ئێستا ھەموان سیستەمی ئابووری و سیاسیی ئەو بە ئەستالینیزم ناو دەبەن.
لە ساڵی ١٩٢٨دا ستالین بە گۆڕینی پلانە ئابوورییەکان و دانانی پلانی کشتوکاڵی ھەڵبژاردەیی، یەکێتیی سۆڤیەت تا کۆتایی ساڵانی ١٩٣٠ لە وڵاتێک کە زۆرینەی جەماوەری جووتیار بوو بە یەکێک لە زلھێزەکانی بواری پیشەسازی لە جیھاندا.
داگیرکردنی گەنم و خواردمەنییەکانی دیکە لەلایەن کاربەدەستانی سۆڤیەت و بە دەستووری ستالین لە ساڵانی ١٩٣٢ تا ١٩٣٤ بووە ھۆی ھاتنی قاتوقڕی لە وڵاتانی ژێردەسەڵاتی ئۆکرانیا، کازاخستان و قەفقازی باکوور. ھەرکەس لە جووتیارەکان کە دژایەتی ئەوەی بکردایە کۆلاک ناویان دەنا و سەرکوت و دەستبەسەر دەکرا.
لە کاتی جەنگی جیھانیی دووەم ستالین ڕابەری یەکێتیی سۆڤیەت بوو و دەورێکی گرینگی ھەبوو لە شکست ھێنان بە ئەڵمانیای ژێر دەسەڵاتی نازییەکان. ئەوە سۆڤیەتی کردە یەکێ لە دوو زلھێزی دونیا و ئەوە بۆ ماوەی ٤٠ ساڵ واتە تا کۆتایی ژیانی ستالین ھەر مایەوە.
ھەندێ کەس حکوومەتی ستالین بە دەسەڵاتی تاکەکەسیی دەناسێنن و ھەروەھا بە لەناوبردنی کەسایەتییەکانی دژ بەو تاوانباری دەکەن. نیکیتا خرۆشۆڤ، جێگری ستالین، کەسایەتی و شێوازی حووکمڕانی ستالینی لە کۆبوونەوەی حیزبی کۆمۆنیستی سۆڤیەت لە ساڵی ١٩٥٦ کێشایە ژێر پرسیار و دواتر دەستی کرد بە خاوێنکردنەوەی حکوومەت لە ھاوڕێیانی ستالین.