تەھۆما
From Wikipedia, the free encyclopedia
تەھۆما (Tahoma) فۆنتێکە کە مەتیوو کارتەر (Matthew Carter) لە ساڵی ١٩٩٤دا بۆ کۆمپانیای مایکرۆسۆفتی دروست کردووە. تەھۆما بۆ ویندۆز ٢٠٠٠ و ویندۆز ئێکسپی و ویندۆز سێرڤەری ٢٠٠٣ فۆنتی بنەڕەتی بووە. ئەم فۆنتە زۆرێک لە پیتەکانی یونیکۆدی تێدایە و بۆ زۆرێک لە ئەلفوبێکان، فۆنتێکی باشە. گرنگیی تەھۆما لەوەدایە کە لە سایزە چکۆلەکانیشدا بە باشی ئەخوێنرێتەوە.