تەق تەق شارۆچکەیەکی خنجیلانەیە سەر بە قەزای کۆیە کەوتۆتە لای ڕاستی زێی بچووک، ٩٠ کیلۆمەتر لە ڕوژھەڵاتی پارێزگای ھەولێر و ٦٠ کیلۆمەتر لە باکووری پارێزگایکەرکووکەوە دوورە.

زانیاریی خێرا تەقتەق, وڵات ...
تەقتەق
بە عەرەبی: طق طق
بە ئینگلیزی: Taqtaq
Thumb
Thumb
وێنەی سەرەوە:
دیمەنی شارەدێی تەقتەق
وێنەی خوارەوە:
پردی تەقتەق
Thumb
شارەدێی تەقتەق
Thumb
تەقتەق
تەقتەق
Thumb
تەقتەق
تەقتەق
جێگە لە عێراقدا
Thumb
تەقتەق
تەقتەق
جێگە لە ئاسیادا
پۆتانەکان: 35.88753°N 44.58745°E / 35.88753; 44.58745
وڵات عێراق
ھەرێمی فێدراڵ ھەرێمی کوردستان[1]
پارێزگاپارێزگای ھەولێر
قەزاکۆیە
ڕووبەر
  سەرجەم٣٫٥ کیلۆمەتری چوارگۆشە (١٫٤ میلی چوارگۆشە)
بەرزایی
٣٤٤ مەتر (١٬١٢٩ پێ)
ژمارەی دانیشتووان
  سەرجەم٢٥٬٠٠٠[2]
سەرناوی دانیشتووتەقتەقی
زمان و ئایین
  زمانکوردی(سۆرانی)
  ئایینئیسلام(سوننە)
  ب پ م(٢٠١٧)٠٬٧٥٨[3]
بەرز · ٢٦مین
ناوچەی کاتیUTC+٣:٣٠ (ناوچەی کاتی)
  ھاوین (DST)UTC+٤:٣٠ (ھاوین)
تەلەفۆن٠٠٩٦٤
دایخە

لە ساڵی ١٩١٨ کراوە بە شارۆچکە لە لایەن حکوومەتی ئەوکاتی عێراقەوە و لە ساڵی ١٩٦٠دا بە بریاری حکومەت بەرێوبەرایەتی شارەوانی تێدا کراوەتەوە. بەڵام لەلایەن رژێمی بەعسەوە لە ساڵی ١٩٨٦ بڕیاری چۆڵکردنی دراوە، لەبەر گرنگی شوێنی جوگرافی وەکو گوندێک بەناوی (عەزیزییە) ماوەتەوە، لە دوای راپەڕینەوەو لە ساڵی ١٩٩٥ لەلایەن حکومەتی ھەرێمی کوردستانەوە دووبارە تەق تەق کراوەتەوە بە شارۆچکە.

سنووری شارۆچکەی تەق تەق بێجگە لە سەنتەری شارۆچکەکە (٢٢) گوند لەخۆدەگرێت، لەو گوندانەی دەکەونە رۆژھەڵاتی شارۆچکەی تەق تەق، بریتین لە گوندەکانی (چۆم حەیدەر، مخەرەس، باغەجنێر، گەرموکی ساتوقەڵا، مەلازیاد، ساتوقەڵا، تەکەلتوو). لە ڕۆژئاوای شارۆچکەکە گوندەکانی (گەرمک، کانی لەلە، ئۆمەرگومبەت و نەحیەی سێگردکان) ھەن. ژمارەی دانیشتووانی زیاترە لە ٢٥ ھەزار کەس، ناوچەیەکی کشتوکاڵی و گەشتیارییە، دەوڵەمەندە بەکانزای نەوت. وە ھەروەھا بووەتە شوێنێکی گرنگ بەھۆی ھەبوونی کێڵگەی نەوتی تەق تەق .

سەرچاوەکان

Wikiwand in your browser!

Seamless Wikipedia browsing. On steroids.

Every time you click a link to Wikipedia, Wiktionary or Wikiquote in your browser's search results, it will show the modern Wikiwand interface.

Wikiwand extension is a five stars, simple, with minimum permission required to keep your browsing private, safe and transparent.