تەورێز (بە فارسی: تبریز، بە ئازەربایجانی: Təbriz) دووەم شاری گەورەی ئازەری زمان، شەشەم شاری گەورەی ئێران و ناوەندی پارێزگای ئازەربایجانی ڕۆژھەڵاتی ئێرانە.

زانیاریی خێرا تەورێز تبریز, وڵات ...
تەورێز
تبریز
Thumb
چەند دیمەنێکی شاری تەورێز
وڵات ئێران
پارێزگائازەربایجانی ڕۆژھەڵات
شارستانتەورێز
ڕووبەر
  شار٣٢٤ کیلۆمەتری چوارگۆشە (١٢٥ میلی چوارگۆشە)
  شاری
٢٣٥٦ کیلۆمەتری چوارگۆشە (٩١٠ میلی چوارگۆشە)
بەرزایی
١٣٥٠ مەتر (٤٬٤٣٠ پێ)
ژمارەی دانیشتووان
 (٢٠١٣)
  شار١٬٥٩٣٬٣٧٣ کەس[1][2][3][4][1][5]
  پلەی لە ئێراندا
شەشەم
ناوچەی کاتیUTC+٣:٣٠ (IRST)
  ھاوین (DST)UTC+٤:٣٠ (IRDT)
کۆدی تەلەفۆن٠٤١
وێبگەtabriz.ir
دایخە

ڕیشەناسی

ڕیشەی ناوی تەبرێز ڕەنگە ئازەری، تاتی یان کوردی بێت. لە کۆندا تەورێز و تەبریز باووبوون و تەبرێز دەبێت لە تەڤرێزەوە ھاتبێت و کە لەژێر کاریگەری فەرھەنگی فارسی بووەتە (تەبریز). ئیستەش لە کوردیدا تەورێز دەوترێت.

مێژوو

تەورێز مێژوویەکی کۆنی ھەیە و شارێکی گرینگ بووە لە ڕووداوە سیاسییەکانی ناوچەکەدا. بۆ ماوەیەکی زۆر بنەماڵە کوردەکان وەک ڕەوادی حوکمی ئەو شارەیان کردووە.[6] کاتی خۆی کئازەریوردانی ھەدبانی کە ھاوەڵی صەلاحەدینی ئەیوبی بوون لە شام و میسر. ئەوانەی لە تەورێزەوە بوون ئاسەوارەکانیان ھەر بە تەورێزی ماوە. وەک مزگەوت و کۆلانی تەورێزی لە شاری دیمەشق نزیک گۆڕی عاتگە دروستکراوی سالی ١٤١٩ز و یادگارێکی میر غرس الدین خلیل التوریزی یە کە حاجب الحجابی میری مەملووکی دیمەشق بووە.[7] ھەروەھا کاشی تەورێزی کە لە میسر ناودارە. لە کەسایەتییە ناودارەکان کە نازناویان تەورێزییە: عەلی شاە کوڕی ئەبوبەکری تەورێزی وەزیری سولتان ئیبن سەعیدی مەغۆلی بوو و لە تەورێز مزگەوتێکی مەزنی بنیات نابوو.[8] ابن بطوطە لە باسی گەڕەکەکانی بەصرە ناوی میر ڕکن الدین العجمی التوریزی دێنێت کە حوکمڕانی شارەکە بوو.[9] ھەروەھا ناوی (الشیخ الصوفی أبی العباس أحمد بن التوریزی) کە ھاوچەرخی محی الدین بن عربی بووە؛ و إسماعیل بن محمد بن أبی یزید بن الشیخ جمال الدین التوریزی.[10] شاری تەورێز پێش ھاتنی مەغؤل و ئوغووزو سەلجووق، شارێکی بچووک بوو لەژێر دەسەڵاتی ئازەری بووە لە میرە ھەرە ناودارەوەکانی ڕەوەندی (ڕوادی) میر حسینی ڕەوادی و میر وھشودان و میر مەملانن. ساڵی ١٠٤٢ بوومەلەرزەیەکی بەھێز نیوەی شارەکەی بە دانیشتووانەوە لە ناوبرد. لە ساڵی ١٠٤٦ گەڕیدە ناصر خوسرەو بە تەورێزدا ڕەتبووەو باسی میر وھشودان دەکا کە میری ئەوسای تەورێز بووەو لە (سەفەرنامە) کەی شاعێرێکی دیوە ناوی قەتران بووە کە شیعری بە زمانی باوی ئەوسای ئازەربێجان ھۆنیوەتەوە.[11]

دانیشتووان

ژمارەی دانیشتووانی تەورێز لە ساڵی ٢٠١٦ زیاتر لە ١٫٥٠٠٬٠٠٠ کەس بوە کە زۆربەیان ئازەربایجانین و بە زمانی ئازەری قسە دەکەن.

ئەمانەش ببینە

سەرچاوەکان

Wikiwand in your browser!

Seamless Wikipedia browsing. On steroids.

Every time you click a link to Wikipedia, Wiktionary or Wikiquote in your browser's search results, it will show the modern Wikiwand interface.

Wikiwand extension is a five stars, simple, with minimum permission required to keep your browsing private, safe and transparent.