تۆپی پێی ئەمریکی (بە ئینگلیزی: American football) ناسراو بە تۆپی پێ یاخود (شەبەکەی ئاسنی) لە ئەمریکا و کەنەدا. یارییەکە بە گروپ واتە تیم دەکرێت و ھەر تیمێک لە ١١ یاریزان و گۆڕەپانێکی لاکێشەیی و دوو گۆڵ لە ئەمسەر و ئەوسەری گۆڕەپانەکە دانراوە پێکدێت.

تیمی ھیرشکەر لە جێگەی خۆیان و بە تۆپێکی شێوە ھێلکەییەوە بەرەو پێشەوەی گۆڕەپانەکە ڕادەکەن بە تٶپەکەوە یاخود بۆ یەکتری ھەڵدەدەن، لە ھەمان کاتدا تیمی بەرگری ئامانجیان وەستاندنی تیمی ھێرشکەرە و گرتن و کۆنترۆل کردنی تۆپەکەیە لای خٶیان.

تیمی ھێرشکەر دەبێت بەلایەنی کەمەوە دە ١٠ مەتر برۆنە پێشەوە لە کاتی دیاریکراوی خۆیاندا، ئەگەر سەرکەوتوو نەبون ئەبێت تۆپەکە بدرێت بە تیمی بەرامبەر، بەڵام ئەگەر سەرکەوتو بون ئەوا کاتیان بۆ نوێ دەکرێتەوە بۆئەوەی بتوانن گۆڵ بکەن.

دانانی خاڵەکان لەسەر بنەمای گەیاندنی تۆپەکەیە بۆ گۆڵی بەرامبەر یان ناوچەی کۆتایی ھێڵی بەرامبەر، ئیتر بە شێوەی شووت لێدان بێت یان کردنە ناوەوەی تۆپەکە لە گۆڵی بەرامبەرا، لە کۆتاییدا تیمی براوە ئەو تیمە دەبێت کە زۆرترین خاڵی کۆکردۆتەوە.

Thumb
ھەوڵدانی یاریکەرێک بەمبەستی خاڵ تۆمارکردن

شێوازی یاریکردن

یاریزانێ تۆپەکە ھەڵدەگرێت، ئینجا ھەوڵ دەدات بە خێرایەکی زۆر بگاتە کۆتا ناوچەی تیپی بەرامبەر بۆئەوە تۆپەکەی بۆ باوێت بەمەبەستی خاڵ تۆمارکردن، ڕەنگە یاریزانەکە لەکاتی ڕاکردندا تووشی لێدانی سەخت ببێتەوە چونکە لەیاریەکەدا تووندووتیژی ھەیە

سەرچاوەکان

Wikiwand in your browser!

Seamless Wikipedia browsing. On steroids.

Every time you click a link to Wikipedia, Wiktionary or Wikiquote in your browser's search results, it will show the modern Wikiwand interface.

Wikiwand extension is a five stars, simple, with minimum permission required to keep your browsing private, safe and transparent.