سیاسەتووانی ئەمریکی From Wikipedia, the free encyclopedia
ئانتنی جۆن بلینکن (لەدایکبووی ١٦ی نیسانی ١٩٦٢) بەرپرسێکی حکوومەتی ئەمریکایە کە وەک جێگری وەزیری دەرەوە بەکاربوو لە ماوەی نێوان ٢٠١٥ بۆ ٢٠١٧ و وەک جێگری ڕاوێژکاری ئاسایشی نیشتمانی لە ماوەی نێوان ٢٠١٣ بۆ ٢٠١٥ لە کابینەی سەرۆک باراک ئۆباما. تۆنی کە لە ئێستادا شیکەرەوەی پەیوەندییە جیھانییەکانە بۆ کەناڵی سی ئێن ئێن[1] لەلایەن جۆو بایدنەوە کاندیدکراوە بۆ پۆستی وەزیری دەرەوەی ئەمریکا لە کابینەی نوێی دوای دۆناڵد ترامپ بۆ شوێنگرتنەوەی مایک پۆمپیۆ.[2][3] لە کابینەی بیڵ کڵینتن بلینکن لە وەزارەتی دەرەوە کاری کرد ھاوکات لەگەڵ ھەبوونی پۆست لە ستافی ئەنجومەنی ئاسایشی نیشتمانی.[4] تۆنی ھەروەھا ئەندامێکی باڵا بووە لە سەنتەری واشنتۆن بۆ توێژینەوە ستراتیژی و نێودەوڵەتییەکان لە ماوەی نێوان ٢٠٠١ بۆ ٢٠٠٢ و بەرپرسی ستافی دیموکراتەکان بوو لە کۆمسیۆنی پەیوەندییە نێودەوڵەتییەکان لە ئەنجومەنی پیرانی ئەمریکا لە ماوەی نێوان ٢٠٠٢ بۆ ٢٠٠٨ و ئەندامی تیمی ئۆباما/بایدن بوو لەماوەی گواستنەوەی دەسەڵات لە تشرینی دووەمی ٢٠٠٨ بۆ کانوونی دووەمی ٢٠٠٩ و ژمارەیەک پۆستی دیکە. لە ساڵی ٢٠٠٩ بۆ ٢٠١٣ تۆنی وەک جێگری یاریدەدەر خزمەتی ئۆبامای کرد لەگەڵ خزمەتی وەک ڕاوێژکاری ئاسایشی نیشتمانی بۆ جێگری سەرۆک جۆو بایدن.
تۆنی بلینکن | |
---|---|
پۆرترەیتی ڕەسمی لە ساڵی ٢٠١٥ | |
٧١ھەم وەزیری دەرەوەی ئەمریکا | |
دەستبەکاربوون ٢٦ی کانوونی دووەمی ٢٠٢١ | |
سەرۆک کۆمار | جۆو بایدن |
دوابەدوای | مایک پۆمپیۆ |
١٨ھەم جێگری وەزیری دەرەوەی ئەمریکا | |
لە پۆستدا بووە ٩ی کانوونی دووەمی ٢٠١٥ – ٢٠ی کانوونی دووەمی ٢٠١٧ | |
سەرۆک کۆمار | باراک ئۆباما |
پێشینە | ولیام جۆزێف بێرنس |
پاشینە | جۆن سولیڤان |
جێگری ڕاوێژکاری ئاسایشی نیشتمانی ئەمریکا | |
لە پۆستدا بووە ٢٠ی کانوونی دووەمی ٢٠١٣ – ٩ی کانوونی دووەمی ٢٠١٥ | |
سەرۆک کۆمار | باراک ئۆباما |
پێشینە | دێنیس مکدەنە |
پاشینە | ئاڤریڵ ھەینز |
ڕاوێژکاری ئاسایشی نیشتمانی جێگری سەرۆکی ئەمریکا | |
لە پۆستدا بووە ٢٠ی کانوونی دووەمی ٢٠٠٩ – ٢٠ی کانوونی دووەمی ٢٠١٣ | |
جێگری سەرۆک | جۆو بایدن |
پێشینە | جۆن ھانە |
پاشینە | جەیک سولیڤان |
وردەکاریی تاکەکەسی | |
لەدایکبوون | ئانتنی جۆن بلینکن ١٦ی نیسانی ١٩٦٢ نیویۆرک، ویلایەتی نیویۆرک، ئەمریکا |
پارتی سیاسی | پارتی دیموکرات |
ھاوسەر(ەکان) | ئێڤن ڕایەن (ھاوسەرگیری ٢٠٠٢) |
خزمەکان | دۆناڵد بلینکن (باوک) ئالان بلینکن (مام) |
پەروەردە | زانکۆی ھارڤارد (بەکالۆریۆس لە ھونەر) زانکۆی کۆلومبیا (بەشی یاسا) |
Seamless Wikipedia browsing. On steroids.
Every time you click a link to Wikipedia, Wiktionary or Wikiquote in your browser's search results, it will show the modern Wikiwand interface.
Wikiwand extension is a five stars, simple, with minimum permission required to keep your browsing private, safe and transparent.