تایتانیک (فیلمی ١٩٩٧)
From Wikipedia, the free encyclopedia
تایتانیک فیلمێکی درامی و ڕۆمانسیە لایەن دەرھێنەری بەناوبانگ جەیمز کامیرۆنەوە کاری دەرھێنانی بۆ کراوە ، لە ناوەڕۆکدا باسی کارەساتی نقووم بونی کەشتیە مەزنەکە (تایتانیک) دەکات لە یەکەم گەشتیدا لە ڕێگای ئۆقیانووسی ئاتلانتیک، لیوناردۆ دیکاپریۆ و کەیت وێنسلێت بە ڕۆڵی سەرەکی بەشداربوونە بە کەسایەتیەکانی جاک داوسن و ڕۆز دیویت بوکاتەر ، کە لە دوو چینی کۆمەڵایەتی جیاوازن و دەکەونە ناو خۆشەویستیەوە لە گەشتەکەدا ساڵی ١٩١٢ لە ناو کەشتی ئاڕ ئێم ئێس تایتانیکەوە بیڵی زین بەشداری کردوە کە ڕۆڵی دەزگیرانی بوکاتەر دەبینێ فرانسیس فیشر وەک دایکی بوکاتەر ، وە دانی نۆتشی وەک ھاوڕێییەکی دڵسۆزی داوسن ، تایتانیک لە ساڵی ١٩٩٧ خەڵاتی باشترین فیلمی وەرگرت لە خەڵاتی ئۆسکار دا ، فیلمی تایتانیک دووەمە لە پڕ داھاتترین فیلمی جیھان کەتوانی $٢٬١٨٦٬٧٧٢٬٣٠٢ کۆبکاتەوە[1]
![]() | ئەم وتارە بەزۆری یان بەتەواوی پشت بە تەنیا یەک سەرچاوە دەبەستێت. |
زانیاریی خێرا دەرھێنەر, بەرھەمھێنەر ...
تایتانیک Titanic | |
![]() | |
دەرھێنەر | جەیمز کامیرۆن |
---|---|
بەرھەمھێنەر | جەیمز کامیرۆن جۆن لاندو |
نووسین | جەیمز کامیرۆن |
کاست | لیوناردۆ دیکاپریۆ کەیت وینسلێت بیڵی زین کاثی بەیتس بێرنارد ھیڵ فرانسیس فیشر ڤیکتۆر گاربێر |
مۆسیقا | جەیمز ھۆرنەر |
وێنەگری سینەمایی | روسێڵ کارپێنتەر |
ڕێکەوتی دەرچوون | ١ی تشرینی دووەم١٩٩٧ |
ماوەی فیلم | ١٩٤ خولەک |
وڵات | ![]() |
زمان | ئینگلیزی |
تێچوون | ٢٠٠٬٠٠٠٬٠٠٠ $ |
دایخە
![](http://upload.wikimedia.org/wikipedia/commons/thumb/f/fd/RMS_Titanic_3.jpg/640px-RMS_Titanic_3.jpg)